مەندەلاوی سەرەخۆشی لە قوربانیانی روداوەكەی حەمدانیە دەكات و داوا لە حكومەت دەكات لێپیچینەوە لە كەمتەرخەمان بكات و تەواوی تواناكانی بخاتەگەڕ بۆ رزگاركردنی بریندارەكان

بەڕێز موحسین مەندەلاوی, جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, رۆژی چوارشەممە (27)ی ئەیلولی 2023 لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند, درەنگانێكی شەوی رابردوو, كارەساتباربوین بە روداوی ئەو ئاگرەی لەیەكێك لە هۆڵەكانی ئاهەنگێگگێڕان لە قەزای حەمدانیە لە پارێزگای نەینەوای ئازیز رویدا, كە بەهۆیەوە دەیان بوونە قوربانی و بریندابوون.
راشیگەیاند: سەرەخۆشی لە خانەوادە بەڕێزەكانیان دەكەین و داوا لە وەزارەت و لایەنە پەیوەندارەكان دەكەین, تەواوی تواناكانیان بخەنەگەڕ بۆ رزگاركردنی بریندارەكان و چاودێرێكردنی خانەوادەی ئەو روداوە ناخۆشە.
لە خوای گەورە دەپاڕێینەوە, بەزەیی بە قوربانیانی بێتاواندا بێتەوەو سەبر و ئارامیش ببەخشێت بە كەسوكاریان و شیفای بە پەلەش بنێرێت بۆ بریندارەكان.

 

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
٢٠٢٣/٩/٢٧