مەندەلاوی سەرەخۆشی دەكات بۆ گیان لەدەستدانی ژمارەیەك لەكادێرانی پەروەردەو قوتابیان لە بەسرەو داوای لێكۆڵینەوە لە هۆكارەكانی دووبارەبوونەوەی روداوەكان و چارەسەركردنی دەكات

بەڕێز موحسین مەندەلاوی, جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, پرسەو سەرەخۆشی لە خێزانی پەروەردەیی و سەندیكای مامۆستایان و خانەوادەی قوربانی ئەو روداوی هاتوچۆیە دەكات, كە لەسەر رێگای “سەفوان” لە پارێزگای بەسرە رویداو بەهۆیەوە (10) كادێری پەروەردەیی قوتابخانەی ئیراهیمی و سێ‌ لە منداڵەكانیان بوونە قوربانی, داواكاریشە لە خوای گەورە بیانخاتە بەر بەزەیی خۆی و بەهەشتی بەرینیان شادبكات و سەبرو ئارامیش ببخشێت بە كەسوكارو قوتابیان و خۆشەویستانیان.
مەندەلاوی, رۆژی سێ‌ شەممە 21ی تشرینی دووەمی 2023 لە بەیاننامەیەكدا, داوایكرد لە لایەنە پەیوەندارەكان لە بەغدادو پارێزگاكان, بۆ لێكۆڵینەوە لە هۆكارەكانی دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە روداوانەو كاركردن بۆ چارەسەركردنی و پاراستنی گیانی هاوڵاتیان.

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٣/١١/٢١