مەندەلاوی: دەرفەتی وەبەرهێنانی گەورە چاوەڕوانی كۆمپانیا جیهانییەكان ڕەسەنەكانی پسپۆِر لە بواری پیشەسازی و كشتوكاڵ دەكات

بەڕێز موحسین مەندەلاوی, جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, ڕۆژی پێنج شەممە 26ی كانونی دووەمی 2023, پێشوازی لەبەڕێز (پیدرۆ مارتێنیز) باڵیۆزی ئیسپانیا لەعێراق كرد.
مەندەلاوی ڕایگەیاند: عێراق چاوی لەوەیە لەقۆناغی داهاتوودا پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئیسپانیا لەبوارە جیاوازەكاندا چالاكبكات, بەتایبەت لەبواری كشتوكاڵ و پیشەسازی و بازرگانی, جەختیشیكرد لەوەی, دەرفەتی گەورە لەبەردەم كۆمپانیا ئیسپانی و بیانییە ڕەسەنەكان هەیە, بۆ هاتنەوەناو بازاڕەكانی عێراق و جێبەجێكردنی ژمارەیەك لەپرۆژەی ستراتیجی گرنگ كە بڕیارە بەمنزیكانە جێبەجێبكرێن.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی

جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٣/١/٢٦