مەندەلاوی داوای هاوکاری لەگەڵ ناوەندە نێودەوڵەتیە متمانەپێکراوەکان و سود وەرگرتن لە شارەزایی پسپۆڕان دەکات لە سەرجەم بوارەکاندا

بەرێز موحسین مەندەلاوی، لەشوێنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، رۆژی سێ شەممە لە نوسینگەکەی، پێشوازیکرد لە تیمی کۆمپانیای ئادەم سمیس، بۆ راوێژکارییە نێودەوڵەتیەکان، پرۆگرامی پشتیوانی هونەری و راوێژکاری بۆ عێراق TAFFI، بە ئامادەبونی پەرلەمانتار عەلی ساعیدی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان.

مەندەلاوی، لە دیدارەکەدا جەختیکرد لەسەر پێویستی کرانەوەو هاوکاری لەگەڵ ناوەندە نێودەوڵەتیە متمانەپێکراوەکان لە بوارە جیاوازەکانداو، بایەخی پێشکەشکردنی ئاسانکاری پێویست بۆ کارەکانی و سود وەرگرتن لە شارەزاییەکانی لە سەرجەم رووەکانەوە، بەتایبەت لەسەر ئاستی یاسادانان و پتەوکردنی ئاسۆکانی هاوکاری لەنێوان کۆمپانیا جیهانیە متمانەپێکراوەکان و ئەنجومەنی نوێنەران.

 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
٢٠٢٤/١/٣٠