مەندەلاوی جەخت لەپەرۆشی عێراق دەكات بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكانی لەگەل دەوروبەری هەرێمی و نێودەوڵەتی

بەرێز “موحسین مەندەلاوی”، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، رۆژی دووشەممە 24ی تشرینی یەكەمی 2022 لەنوسینگەكەی، پێشوازیكرد لە بەرێز “نەسیر مەمەدۆف” هەڵسورێنەری كارەكانی باڵیۆزخانەی ئازربیجان لە عێراق، بۆ تاوتوێكردنی دواین پێشهاتەكان لەسەر گۆرەپانی نێودەوڵەتی و پتەوكردنی پەیوەندی نێوان بەغدادو باكۆ.

مەندەلاوی جەختی لەپەرۆشی عێراق كرد، بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكانی لەگەل دەوروبەری هەرێمی و نێودەوڵەتی لەسەر بنەمای بەرژوەندی هاوبەش، دواشیكرد لیژنەی دۆستایەتی عێراق_ئازربیجان چالاكبكرێت.

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٢/١٠/٢٤