لەمیانی پێشوازیکردنی لە شێخ کەسنەزانی.. مەندەلاوی جەخت لە رۆڵی گرنگی سیمبولە ئاینیەکان دەکات لە پێکەوەژیانی ئاشتیانەو هاندان بۆ رەتکردنەوەی توندڕەوی

بەڕێز موحسین مەندەلاوی، لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، رۆژی یەک شەممە، پێشوازیکرد لە شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد کەسنەزانی، سەرۆکی تەریقەتی قادری کەسنەزانی لە جیهان و شاندێکی یاوەری.

لە دیدارێکدا، باس لە بارودۆخی گشتی و ناوخۆیی و کاریگەری سەقامگیری ئەمنیی لەسەر کۆمەڵگاو پێشخستنی ژێرخان و پێویستی یەکخستنی هەوڵەکان کرا، بە ئامانجی بڵاوکردنەوەی گیانی پێکەوە ژیانی ئاشتیانە لەنێو پێکهاتەکانی کۆمەڵگادا.

مەندەلاوی، جەختیکرد لە بایەخی رۆڵی گرنگی سیمبولە ئاینیەکان، کە لە رابردوو و ئێستاشدا زامنی ئۆقرەیی عێراقی نوێن، لەگەڵ بەرپرسیارێتی هۆشیاری ئاینی لە روبەڕوبونەوەی هزری توندەڕەو دیاردە نەرێنیە هاوردەکراوەکان بۆ کۆمەڵگاکەمان و، هاندانی هزری میانڕەوی.

 

نوسینگەی راگەیاندنی لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
٢٠٢٤/٤/٧