لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران: بڕیاری سزادانی پەرلەمانتار سەلامی “ملکەچی تێهەڵچونەوەیە”و فەرمانگەی یاسایمان راسپاردووە بەشێوەیەکی بەپەلە بەدواداچوون بکات

بەڕێز موحسین مەندەلاوی، لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، فەرمانگەی یاسایی راسپارد، بەدواداچون بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری تێهەڵچونەوە بکات دژی بڕیاری دادوەوری دەرچوو، لەلایەن دادگای کەرخ، دەرهەق بە پەرلەمانتار هادی سەلامی، ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵی پەرلەمان.

مەندەلاوی، رۆژی سێ شەممە، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: ئەنجومەنی نوێنەران، پشتیوانێکی گەورەی سەرجەم بڕیارە دادوەریەکانە، کە پاڵپشتی رۆڵی چاودێری ئەنجومەن بووە بە درێژایی ماوەکانی رابردوو، داواشی لە سەرجەم دەسەڵاتەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دەوڵەت کرد، دەسەڵاتی یاسادان تواناداربکەن لە بە جێکەیاندنی رۆڵی چاۆدێری، بەگوێرەی دەستور و یاسا بەرکارەکان.

 

نوسینگەی راگەیاندنی لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
٢٠٢٤/٣/٥