لەبری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران سەرپەرشتی كۆنگرەی تواناو لێهاتووییەكانی كوردانی فەیلی دەكات بە ئامادەبونی دەستەبژێرێكی گەورە

بەڕێز موحسین مەندەلاوی, لەبری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, ئێوارەی رۆژی هەینی, سەرپەرشتی كۆنگرەی تواناو لێهاتووییەكانی كوردانی فەیلی كرد, كە لە بەغداد, لە ژێر دروشمی”كوردانی فەیلی وزەو بنەڕەتی دروستكردنی ئایندەن” بەڕێوەچوو, بە ئامادەبونی دەستەبژێرێكی گەورە.

مەندەلاوی, لەمیانی وتەی كردنەوەی كۆنگرەكە, ئەوەی بیرهێنایەوە كە بەسەر كوردانی فەیلی دەستەبژێرەكان و لێهاتووە نیشتمانیەكانیاندا هاتووە, لەگەڵ قوربانیدانی گەورەیان لە دژایەتیكردنی ستەم و زۆرداری رژێمی دیكتاتۆری, بەخشندەیی فەیلییەكانیشی رونكردەوە, لە دوای ئازادكردنی عێراق و هەڵوێستی ئازایانەیان دژی رێكخراوە تیرۆرستیەكان و, بەدەنگەوە چوونی فەتوای جیهادی كیفائی مەرجەعی باڵاو, پێشكەشەكردنی پۆلێك شەهید, بۆ بەرگریكردن لە پیرۆزییەكان و خاك و ناموس.

لەبری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, راشیگەیاند: رێگای نمونەیی بۆ بەدەستهێنانی مافی فەیلیەكان و گواستنەوە بۆ قۆناغی كرداری, لەڕێی بەشداریكردنی هۆشیارو چالاكانەوە دەبێت لە هەڵبژاردنەكان, ئەوە میكانیزمێكی شەرعی و یاسای و دیموكراتیە, بۆ نوێنەرایەتیكردنێكی دادپەروەرانە, لەهەردوو دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێكردن, هاوكات پێكهێنانی لیژنەی دەستەبژێرو لێهاتوویەكانی كوردی فەیلیشی راگەیاند, بۆ دانانی دیدێكی تایبەت لەبارەی دامەزراندنی ناوەندی لێكۆڵینەوەی وپسپۆڕی فەیلی و, دیراسەكردن و داڕشتنی پلانێكی گشتگیر, بۆ كردنەوەی ناوەندی ئامادەكردنی سەركردەی فەیلی.

مەندەلاوی, فەرمانیشكرد بە كردنەوەی نوسینگەیەكی تایبەت, پەیوەست بە شەخسی خۆی, بۆ بەدەستهێنانی مافەكانی فەیلیەكان و پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ چەسپاندنی مافەكانی پێكهاتەی كوردی فەیلی, كە كاری پێداچونەوە دەبێت بەكاری لیژنە حكومیەكان, لە چوارچێوەی وادەی دیاریكراوداو, جێبەجێكردنی بڕیاڕی دادگای باڵای فیدراڵی(ناساندنی تاوانی راگواستن بە تاوانی لەناوبردنی بەكۆمەڵ), هەروەها بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی ژماری 426 بۆ ساڵی 2010 و, بەدواداچون بۆ بەشداری ناردنی قوتابیان بۆ زانكۆ جیهانیەكان , تەرخانكردنی (50) نێردەی قوتابیانیشی بۆ خوێندن راگەیاند, داواشیكرد, پارچەیەك زەوی لە بەغداد تەرخانبكرێت, بۆ دروستكردنی مۆزەخانەیەكی تایبەت بەو تاوانانەی روبەڕوی بونەتەوە لەسەردەمی رژێمی لەناوچوو و, ئەنجامدانی كۆنگرەی ساڵانە, بۆ یادی شەهیدانی فەیلی.

نوسینگەی راگەیاندنی لەبری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
٢٠٢٤/٥/٣