لێژنەی ڕۆشنبیری پەڕلەمان تاوتوێی یاساکانی مافی زانیاری وەرگرتن و جەژنی نیشتمانی و تۆڕی ڕاگەیاندن دەکات

لیژنەی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزارو شوێنەوارو ڕاگەیاندنی پەڕلەمان، ڕۆژی یەکشەممە، تاوتوێی پڕۆژەی‌ یاسای مافی وەرگرتنی زانیاری و بەڕێکردنی یاسای جەژنی نیشتمانی و بەرزکردنەوەی یاسای تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی بۆ خوێندنەوەی دووەمی کرد.
بەڕێز (بەتەمەن سەرۆکی) لیژنەکەو ئەندامە بەڕێزەکان ئاشکرایان کرد کە لیژنەکە تاوتوێی بڕیارەکانی پێشووی کردو تا چەند پابەندیان پێوەبکرێن لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوەو خشتەدانان بۆ میوانداری و سەردانەکان بۆ وەزارەت و دەزگاکانی سەرپەرشتی کاران لەسەر بەجێهێنانیاندا.
لیژنەکە ئاماژەی بەوەدا کە ئەو بەرنامەیەکی دوورو درێژی داناوە بۆ کارەکانی لە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی یاسادانانی ئێستادا، بۆ تەواوکردنی ئەرکەکانی خۆی‌ بە باشترین شێوە.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٨/١/٢٠٢٤