لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بە ئەنجامدانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بۆ ڕوونکردنەوەی ئەنجامی کۆبوونەوە فەرمییەکانی، سەردانەکەی بۆ ڕۆمانیا کۆتایی پێدێت
سەرۆک و ئەندامانی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمان ڕۆژی پێنجشەممە 21ی ئادار، بە ئەنجامدانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بۆ سەرۆکی لیژنەکە، پهرلهمانتار دیلان غەفور ساڵح و هاوتاکەی لە ئەنجوومەنی پیرانی ڕۆمانیا، بەڕێز تیتۆس کورلاتسیان، کۆتایی بە سەردانی فەرمی خۆیان بۆ ڕۆمانیا هێنا.
سەرۆکی لیژنەکە باسی لە پەیوەندییە مێژوویی و دیپلۆماسییەکانی کە هەردوو وڵات دەبەستنەوە و پەرۆشی عێراق بۆ دووبارە بەهێزکردنەوەیان کردو سوپاسی خۆیشی دەربڕی بۆ هەڵوێستی ڕۆمانیا لە پاڵپشتیکردنی عێراق لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش و ئاماژەی بەوەدا کە لە کۆبوونەوە فەرمییەکاندا کە ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام بوو لە ئەنجامدا خواستێکی جددی بۆ هاوکاری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات لە بواری ئابووری و کۆمەڵایەتی و پەروەردەیی و گەشتیاری و وزەو کشتوکاڵ دروست بوو.
دیلان غەفور وهك نوێنەری وڵاتەکەی هیوای خواست کە ئەم سەردانە سەرەتای کردنەوەی ئاسۆی داهاتوو بێت بۆ هاوکاریی پەرلەمانی و دیپلۆماسی بەرهەمدار و کاریگەرو ئاماژەی بە سەردانی داهاتووی وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ ڕۆمانیا و سەردانی وەزیری ئابووری و کارگێڕی و گەشتوگوزاری ڕۆمانیا کرد بۆ عێراق و ئاماژەی بەوەشکرد كه ئەو دوو سەردانە زۆر گرنگە بۆ دەستپێکردنی جێبەجێکردنی هەنگاوە کردارییەکانی ئەوەی پێشنیارکرابوو.لەکاتی کۆبوونەوەکان لەگەڵ بەرپرسانی ڕۆمانیا.
فهرمانگهی ڕاگەیاندن
ئهنجومهنی نوێنهران
٢٢ی ئازاری ٢٠٢٤