لیژنەی یاسایی پەرلەمان لەگەڵ بریکاری وەزارەتی داد کۆدەبێتەوە

لیژنەی یاسایی پەرلەمان بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار ڕێبوار ھادی سەرۆکی لیژنەو بەئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەکە، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٣/٥/٣٠، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ لەگەڵ بەڕێز بورھان مزھر بریکاری وەزارەتی دادو بەڕێز بەشار ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی جێبەجێکردن به‌ست، بۆ تاوتوێکردنی بابەتی دەرماڵەی فەرمانبەرانی فەرمانگەکانی جێبەجێکردن.
لە دیدارەکەدا تاوتوێی‌ ئەو میکانیزمانە كرا، کە گیراونەتەبەر سەبارەت بە لێبڕینی‌ ڕێژەی ٢٪‏ ی باج، لەو بڕە بەشێکی بەشێوەی دەرماڵە بدرێت بە فەرمانبەرانی فەرمانگەکانی جێبەجێکردن، ھەروەھا ئەو بڕەی کە دەمێنێتەوە وەک پاڵپشتی لۆجستی بۆ فەرمانگەکانی جێبەجێکردن خەرج بکرێت.
لەسەر ھەمان تەوەر لیژنەی یاسایی پێشنیاری پێشکەشکردنی پێشنیازەکەی بۆ لیژنەی دارایی کرد، تاوەکو بخرێتە ناو بودجەی گشتی و دیوانی چاودێری دارایی بەدواداچوون بۆ میکانیزمی خەرج کردنی پارەکە بكات.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٣/٥/٣٠