لیژنەی یاسایی پەرلەمان تاوتوێی پلانی کارو ڕۆڵی چاودێریکردن و یاسادانان بۆ وەرزی نوێی یاسادانان دەکات

لیژنەی یاسایی بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار ڕێبوار ھادی سەرۆکی لیژنەو بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنە، ئەمڕۆ یەکشەممە، کۆبوونەوەیەکی بەست بۆ تاوتوێکردنی پلانەکانی بۆ وەرزی نوێی یاسادانان.
لە دەستپێکی دیدارەکەدا لیژنەکە تاوتوێی ڕاپۆرتی لیژنەی لاوەکی کرد سەبارەت بەو سەردانەی کە بۆ گرتووخانەی تاجی ئەنجامیدابوو، بۆ ئاگاداربوون لەو تێبینیانەی کە لەلایەن لیژنە لاوەکییەکەوە تۆمارکراون، جەختیش لە پێویستی پێکھێنانی چەند لیژنەیەکی لاوەکی تر کرایەوە، کە ئەرکی ئەو لیژنانە سەردانیکردنی فەرمانگەکانی چاکسازی دەبێت لە بەغدادو پارێزگاکان، بە مەبەستی ئاگاداربوون لە بارودۆخی بەندکراوان و میکانیزمەکانی کار لە فەرمانگەکانی چاکسازی، ھەروەھا بەرزکردنەوەی ڕاسپاردەکان لەپێناو دەستنیشانکردنی گرفتەکان و دۆزینەوەی چارەسەری کاریگەر بۆیان.
لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا لیژنەکە تاوتوێی پلانی چاودێریکردن و یاسادانانی بۆ وەرزی نوێی یاسادانان و گرنگترین ئەو یاسایانە کرد کە ئاراستەی لیژنەکە کراوە، ھەروەھا جگە لە دیاریکردنی سبەینێ بۆ سەردانیکردنی کۆمسێۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان بە مەبەستی ئاگاداربوون لە ڕێکارەکانی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان، کە وابڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵدا ئەنجامبدرێت.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٣/٧/١٦