لیژنەی ھەرێم و پارێزگاکانی پەرلەمان پرسەو سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیانی کارەساتەکەی حەمدانیەی سەر بە پارێزگای نەینەوا دەکات

بیستنی ھەواڵی کارەساتی ناخھەژێنی ئاگرکەوتنەوە لە ھۆڵێکی بۆنەکان لە قەزای حەمدانیەی سەر بە پارێزگای نەینەوا کە بووە ھۆی گیانلەدەستدانی سەدان ھاوڵاتی و خێزانەکانیان دڵتەنگ و خەمباری کردین.
بەو بۆنە خەمناکەوە لیژنەی ھەرێم و پارێزگاکان و ئەو پارێزگایانەی ھەرێمێک پێکناھێنن ڕایدەگەێنێت کە بە تەواوی پشتیوانی لە کەسوکارو خانەوادەی قوربانی و بێسەروشوێنەکان دەکات و جەختیش لە گرتنەبەری سەرجەم ڕێکارەکانی سەلامەتی و پاراستنی گیانی ھاوڵاتیان دەکات، لە پێناو ڕێگرتن لە دووبارەبوونەوەی کارەساتی لەو شێوەیە.
پرسەو سەرەخۆشی و ھاوخەمیمان بۆ قوربانیەکان انا لله وانا الیه راجعون و ھیوای زووچاکبوونەش بۆ بریندارەکان و ڕزگارکردنی بێسەروشوێنەکان و ھەروەھا سەبوری بۆ کەسوکارو خانەوادەیان دەخوازین.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٣/٩/٢٧