لیژنەی ھەرێم و پارێزگاکانی پەرلەمان سەردانی پارێزگای نەجەف دەکات

لیژنەی ھەرێم و ئەو پارێزگایانەی ھەرێمێك پێکناھێنن بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار خالید دەڕاجی سەرۆکی لیژنەو بەیاوەری ئەندامانی لیژنە، ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢٣/١٠/٣ سەردانی پارێزگای نەجەفی کرد.
لە میانەی سەردانەکەدا تەماشای دۆخی ئەو پرۆژەو خزمەتگوزارییانە کرا کە لەلایەن پارێزگاکەوە جێبەجێ دەکرێن پشتبەست بە ڕۆڵی چاودێریکردنی لیژنەکە.
لیژنه‌ بەشێوەیەکی مەیدانی و لە نزیکەوە ئەو کارانەی جێبەجێ کراوە بەسەر کردەوە، وەک پرۆژەی خزمەتگوزاری بۆ خەڵکی پارێزگاکەو ھەروەھا فڕێدانی زبڵ لەگەڵ ئەو پرۆژە نیشتەجێبوونانەی بە شێوەی وەبەرھێنان دەکرێت.
لە کۆتایی سەردانەکەدا لیژنە داوایکرد کار بکرێت بۆ تەواوکردنی سەرجەم پرۆژەکان کە دەبنە ھۆی بەرەوپێشبردنی دۆخی خزمەتگوزاری بۆ ھاوڵاتیانی پارێزگای نەجەف.

 

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٣/١٠/٤