لیژنەی ھەرێمەکانی پەرلەمان کۆدەبێتەوەو ژمارەیەک یاسا تاوتوێ دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٤/٤/١٦ لیژنەی ھەرێم و پارێزگاکان وئەو پارێزگایانەی ھەرێمێک پێکناھێنن بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار خالید حەسەن دەڕاجی و ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامانی لیژنەکە، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بەست لە بارەگای لیژنە لەناو ئەنجومەنی نوێنەران.
لەمیانەی دیدارەکەدا تاوتوێی یاسای پارێزگای بەغدادو ئەمیندارێتی پایتەخت کراو ھەروەھا لێکۆڵینەوە لە سنووری کارگێڕیی پارێزگاکە، ئەوە جگە لە دانانی فۆرمێکی ھاوبەش کە ئامانج لێی یەکخستنی دەسەڵاتەکانی نێوان ئەنجومەنی پارێزگاو ئەمیندارێتی بەغدادە.
لیژنەکە چەند پشنیارێکی سەبارەت بە یاساکە خستەڕوو بەئامانجی بەدیھاتنی ھەماھەنگی و ھاریکاری لەنێوان پارێزگاو ئەمیندارێتی پایتەخت و ھەروەھا زامنی جێبەجێکردنی سیاسەت و پلانەکان بە ووردی و کارایی لەنێوانیاندا.
لیژنەکە لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاریدا سەبارەت بەو بابەتە لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران قسە بکات و پرۆژە یاسای پەیوەست بە پارێزگای بەغداد و ئەمیندارێتی پایتەختی بۆ بنێرێت بۆ پێداچوونەوە و ڕەزامەندیدان لەسەر پرۆژە یاساکەو ھەروەھا چارەسەرکردنی ئەو بەربەستانەی کە ڕوبەڕووی یاساکە دەبنەوە.

ھاوکات یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکان و میکانیزمی ھەموارکردنەوەی گفتوگۆی لەبارەوەکرا، لەپێناو پتەوکردنی ڕۆڵی پارێزگاکان و ئەنجومەنەکانی و ھەروەھا ڕۆڵێکی کاریگەرتریان لە پرۆسەی یاساداناندا.
ھەر لە میانەی کۆبوونەوەکەیدا لیژنەکە تاوتوێی کاری ئەو لیژنانەی پەرلەمانی کرد کە ڕاسپێردراون بە ھەمان ئەو بابەتانەی کە پەیوەندیدارن، جەختیشی لەسەر گرنگی ھاریکاری و ھەماھەنگی نێوان لیژنەکان کردەوە، بەئامانجی زامنکردنی جێبەجێکردنی سیاسەت و پلانەکان بەشێوەیەکی گشتگیرو کاریگەر لەپێناو بەدیھاتنی ئەو ئامانجە ستراتیژیانەی کە خزمەت بە ھاوڵاتیان دەکەن.

پاشان لەبەشێکی تری دیدارەکەدا تاوتوێی ژمارەیەک لەو نوسراوە فەرمییانە کرا کە ئاراستەی لیژنەکە کراون، بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لێیان و ئاراستەکردنیان بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان، جگە لە تاوتوێکردنی میکانیزمێکی دیاریکراو بۆ ھەڵسەنگاندنی کاری قائیمقامەکان و بەڕێوەبەری ناحیەکان.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا میوانداری بەڕێوەبەری کشتوکاڵی بابل و بەڕێوەبەری یاساییەکەی بکرێت، بۆ تاوتوێکردنی چەند دۆسێیەکی پەیوەست بە زەوییە کشتوکاڵییەکان لە پارێزگاکەدا.

 

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٤/٤/١٦