لیژنەی ھەرێمەکانی پەرلەمان میوانداری جێگری یەکەمی پارێزگاری کەرکوک دەکات

لیژنەی ھەرێم و ئەو پارێزگایانەی ھەرێمێك پێکناھێنن، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٣/١٠/٥ بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار کوردۆ عومەر جێگری سەرۆکی لیژنەو بە ئامادەبوونی ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەکە، میوانداری بەڕێز عەلی حەمادی عەبد جێگری یەکەمی پارێزگاری کەرکوک و کاربەڕێکەری ئەنجومەنی پارێزگاو شاندی یاوەری کرد، لە بارەگای لیژنە لەناو ئەنجومەنی نوێنەران.
لە میانی دیدارەکەدا گفتوگۆ کرا سەبارەت بە داواکارییەک کە لەلایەن کازم يارۆ ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک پێشکەش کرابوو، سەبارەت بە بەدەستهێنانی بڕوانامەی باڵا لە ماوەی خزمەتەکەیداو ئاگاداربوون لە ناکۆکییەکەو دەرئەنجامی دۆسیەکە لە دادگا.
ھاوکات گفتوگۆ کرا سەبارەت بە میکانیزمەکانی ڕادەستکردنەوەی کەلوپەلەکان لە ئەنجومەنی پارێزگا، ھەروەھا بارودۆخی فەرمانبەرانی‌ ئەنجومەن.

 

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٣/١٠/٦