لیژنەی ھەرێمەکانی پەرلەمان لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا تاوتوێی کۆمەڵێک دۆسییە دەکات

لیژنەی ھەرێم و پارێزگاکان و ئەو پارێزگایانەی ھەرێمێک پێکناھێنن، بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار جەواد یەساری جێگری یەکەمی سەرۆکی لیژنەو بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەکە ، ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٢٤/٣/١٠ لەبارەگای لیژنە لەناو ئەنجومەنی نوێنەران کۆبونەوەی ئاسایی خۆی بەست.
لەکۆبونەوەکەدا گفتوگۆکرا دەربارەی دوایین سەردانی لیژنەکە بۆ پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان و ، ھەروەھا دەرکردنی چەند ڕاسپاردەیەک کەوا گەشەپێدانی بەردەوام بەرەوپێش ببات و ئامانج لێی بەدیھاتنی پێشکەوتنی ئابوری و کۆمەڵایەتیە لە پارێزگاکاندا، ئەمە جگە لە پشتیوانیکردن لە پرۆژەکانی خزمەتگوزاری و گەشەسەندن.

ھاوکات لەکۆبونەوەکەدا لیژنە تاوتوێی ژمارەیەک نوسراوی کرد کە ئاراستەی کراون بەمەبەستی لێکۆڵینەوەو بەرزکردنەوەیان بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان ، ھەر لە دیدارەکەدا بڕیاردرا بە میوانداریکردنی ھەریەک لە وەزیرانی پەروەردەو پلاندانان و ھەروەھا وەزیری دارایی ، بەمەبەستی گفتوگۆکردن دەربارەی چەند پرسێکی پەیوەست بەسەردانەکەی ئەم دواییەی لیژنەکە بۆ پارێزگاکانی ھەرێم و کارکردن بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو ، بەجۆرێک کەوا خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی ھاوڵاتیان بکات لە ھەرێمی کوردستان.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٤/٣/١١