لیژنەی ھەرێمەکانی پەرلەمانی گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی پارێزگای نەجەف دەکات

ڕۆژی دووشەممە بەرواری ١٠/١٠/٢٠٢٢ لیژنەی ھەرێم و پارێزگاکانی ھەرێم پێکناھێنن بە ئامادەبوونی پەرلەمانتار محه‌ممه‌د شمەری جێگری سەرۆکی لیژنەو پەرلەمانتار شیروان دوبه‌ردانی ئەندامی لیژنە، گفتوگۆی ئه‌و دۆسیانه‌ کرد کە ئاراستەی دەستەی وەبەرھێنان کراون لە پارێزگای نەجەف.
لە کۆبوونەوەکە کە لە بارەگای سەرەکی لیژنە بەڕێوەچوو پەرلەمانتار ھادی سەلامی ئەندام لە لیژنەی دەستپاکی لە سەر پارێزگای نەجەف تیایدا بەشداربوو تیشک خرایە سەر چەند تەوەرو بابەتێکی گرنگ وەک کارنەکردن و جێبەجێ نەکردنی پرۆژەکان لە پارێزگاکەو دۆخی خزمەتگوزاری و ئابووری تیایدا.

ئەنجوومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢