لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو و زۆنگاوەکانی پەڕلەمان به‌شداری‌ لە کۆنگرەی حەوتەمی باڵیۆزەکاندا دەکات

سەرۆکی لیژنەی كشتوكاڵ و ئاو وزۆنگاوەکانی پەڕلەمان، ڕۆژی سێشەممە ٧/١١/٢٠٢٣ به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ پەڕلەمانتار فالح خه‌زعەلی، به‌شداریكرد لە کۆنگرەی حەوتەمی باڵیۆزەکاندا، کە له‌لایه‌ن وەزارەتی دەرەوە به‌ڕێوه‌چوو.
گۆنگرەکە لەژێر دروشمی (دیپلۆماسیەتی عێراقی ــ پەیوەندیە نێودەوڵەتیە هاوسەنگەکان و پەرەپێدانی ئابووری بەردەوام) به‌ڕێوه‌چوو، بۆ تاوتوێكردنی بابەتی بەبیابانبوون و گۆڕانکاریەکانی کەشوهەواو ڕۆڵی نێردە تایبەتەکان بە گۆڕانی کەشوهەواو و میکانیزمەکانی مامەڵەکردن لەگەڵ وڵاتانی‌ هەرێمی سەبارەت بە دۆسییەی ئاو و گرنگترین ئاستەنگ و کۆسپەکان، بەو شێوەیەی كه‌ یارمەتی دەدات بۆ کاراکردنی ڕۆڵی سیاسەتی دەرەوە لە بواری ئاسایشی ئاویدا.

بەڕێز سەرۆکی لیژنەکە جەختیكرده‌وه‌ لە سەر ڕۆڵی تەواوکاری لە نێوان هەردوو دەسەڵاتی یاسایی و جێبه‌جێكردن لە بەرەنگاربوونەوەی دۆسیەی گۆڕانکاریەکانی کەشوهەواو کەمبوونەوەی باران بارین و کەمیی ئاو و دەرئەنجامە گەورەو زۆرەکانی لەسەر کەرتی کشتوکاڵی و ژینگەیی و کۆمەڵایەتی و دیموگرافی لە وڵاتداو پێویستی بەرزکردنەوەی دروشمی (گۆڕانی کارەسات بۆ بەختەوەری و کێشە بۆ هەل) لە میانی یەکگرتنی هەوڵەکان بۆ پەیداکردنی چارەسەری گونجاو بۆ ئەم کێشەیە، جا ئەگەر هۆیەکانی دەرەکی بێت یان ناوخۆیی و پەیداکردنی تەرخانکراوی‌ دارایی گونجاو بە قەبارەی کێشەکانی‌ کە هەیە، سەرەڕای کەڵک وەرگرتن لە یاسای نێودەوڵەتی و ڕێککەوتنە هەرێمی و نێودەوڵەتیەکان و قەبارەی گۆڕینەوەی بازرگانی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ وڵاتەکانی دراوسێداو مسۆگەرکردنی پشکی ئاویی گونجاو بۆ عێراق.
سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ داوای لە باڵیۆزە بەڕێزەکان كرد كه‌ پەیوەندی باش لە گەڵ ڕێکخراوە جیهانیەکان و کۆمپانیا تایبەتمەندەکان لەوڵاتانی‌ پێشکەوتوودا دروست بكه‌ن و كار بكه‌ن بۆ گواستنەوەی تەکنەلۆژیای‌ نوێ له‌ بواری‌ پێداوێستیەکان و ئوتومبیلەكانی‌ کشتوکاڵیداو بواره‌كانی‌ ئاودانی نوێ، بۆ کەمکردنەوەی ئاو بەفیڕۆدان، هه‌روه‌ها به‌ڕێزی‌ پێیداگرت لە سەر پێویستی پێکهێنانی تیمێکێ دانووستانی هەمیشەیی و تایبەتمەند و خاوەن کارامەییەکی باڵاو ئەزموونی دوورو درێژ بۆ دانووستاندن کردن لەگەڵ وڵاتەکانی دراوسێدا، ئاماژەشیدا کە لیژنەکە کاری بۆ دەرکڕدنی یاسا گرنگەکان کردووە بۆ پەرەپێدان وگەشەپێکردنی کەرتی کشتوکاڵی و خزمەتکردنی جووتیارەکان و وەرزێرە عێراقییەکان، گووتیشی کە لیژنەکە ئامادەییەکی تەواوی هەیە بۆ هاوکاریكردن لە گەڵ هەموو باڵیۆزەكانی‌ عێراق لە وڵاتە جیاوازەکاندا و دەتوانن قسە لە گەڵ لێژنەکەدا بکەن بۆ دەرخستنی هەر باشییەک یان خراپییەک كه‌ خزمه‌ت به‌ بەرژەوەندیی وڵات ده‌كات.

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٨/١١/٢٠٣٣