لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو و زۆنگاوهكان میوانداری شاندێکی سەندیکای ڤیتهرنهری لقی بابل دەکات
لیژنەی کشتوکاڵ وئاو و زۆنگاوهكان بە سەرۆکایەتی پەڕلەمانتارفالح خزعەلی و ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامەکانی، ڕۆژی سێشەمە ٤/٤/٢٠٢٣میوانداری نوێنەری سەندیکای ڤیتهرنهری لە پارێزگای بابل کرد.
لەمیانهی میوانداریەکەدا کە لە بارەگای لیژنە بهڕێوهچوو، میوانان داوایان کرد یاسای پلە بە پلەی پزیشکی جێبهجێ بكرێت، بههۆی كەمیی ژمارهی پزیشكی ڤیتنهری لە نەخۆشخانەو بنكهی تهندروستی ئاژەڵان وقەسابخانەکاندا، سەرەڕای بڵاوبوونەوەی نەخۆشیە درمیەکانی ئاژەڵ وەکو پەتای خوێنلێهاتن و هەڵکەندن وفایرۆسی دیکەش، بەتایبەتی نەخۆشیە هاوبەشەکانی نیَوان ئادەمیزادو ئاژەڵدا، ئاماژەشیاندا کە پزیشکەکانی ئاژەڵ لەساڵی ١٩٨٩هەتا ئێستا دانەمەزراون، و ژمارەی پزیشکەکانی ئاژەڵ کە دانەمزراون گەیشتووەتە نزیکەی (٥٠٠٠) پزیشک، سهرهڕای هەستانیان بەزۆر خۆپیشاندان و مانگرتن لە پێناوی پەیداکردنی هەلی کاری گونجاو بۆ خۆیان، ههروهها سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراستهی لیژنەکە كرد بۆ هەوڵەکانی بۆ دامەزراندنی (٢٠٠٠) پزیشک لەم ماوەی دواییداو داواکاربوون كه پلەی دامەزراندنی دیکەش بۆ ئەوانەی کە ماونەتەوە وەژمارەیان دەگاتە (٢١٥٠) پزیشک دهستهبهر بكرێت.
لەلای خۆیەوە بەڕێز سەرۆکی لیژنە ئاشکرایکرد کە لیژنەکەی بە هەموو ئەندامەکانیەوە لە یەکەم ڕۆژیەوە هەوڵیکی تەواوی داوە بۆ پاڵپشتیكردنی توێژی پزیشکانی ئاژەڵ، ئاماژەشیدا كه داوای لهلایهنه پهیوهندیداره جیاوازە كردووه، لهوانهش بهرپرسان له نووسینگەی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتەکانی کشتوکاڵ ودارایی وئەنجومەنی خزمەتی فێدراڵی و لیژنەی دارایی پەڕلەمانی، بۆ كارپێکردنی یاسای پلە بە پلەکردنی پزیشکانی ئاژەڵ وە دابینکردنی پلەی دامەزراندن بۆیان، جەختیشی کردەوە لەوەی کە لەم دواییەدا پاش هەوڵێکی زۆر توانی (٢٠٠٠) پلەی دامەزراندن وەرگرێت كه دهكاته نیوەی ئهو ژمارەی كه داوایکردبوو، ڕوونیشیکردەوە کە لیژنەکە کار دەکات بۆ دهركردنی ێاسا گرنگەکان، كه ئهوهش کارێکی گەورە دەکات بۆ گرتنەخۆی گەورەترین ژمارە لە پزیشکەکانی ڤیتهرنرهی و ئەندازیارە کشتوکاڵیەكانی دانەمەزراو، وەکو یاسای خۆ تەرخانکردن بۆ کشتوکاڵ ژمارە٢٤ ی ساڵی ٢٠١٣بۆ پێدانی زەوی و قەرز پێیان كه زەویەکە بۆ خۆیان دەبێت پاش تێپەڕبوونی ماوەیەکی دیاریكراو، سەرەڕای یاسای بە کرێدانی زەویە کشتوکاڵیهكان و پابەندیکردنی خاوەن پڕۆژە کشتوکاڵیەکان بە خستنەکاری ژمارەیەک لەوان بۆ سەرپەرشتیی ئەم پڕۆژانە کە نزیکەی ٧٠٠ پڕۆ ژەی باڵندەی خۆماڵیمان هەیە لە ناوەڕاست وباشووری وڵات و ٣١٠ پڕۆ ژەی باڵندەی خۆماڵیمان لە هەرێمی کوردستان ههیه و کار دەکەین بۆ کارپێکردنی یاسای دێهاتە شارستانیەکان کە خانوو و زەوی وەقەرز بۆ سوودمهندهكان دابین دهكات.
له درێژهی قسهكانیدا پەڕلەمانتار فالح خزعەلی وتی کە لیژنەی كشتوكاڵ سوورە لە سەر پاڵپشتیکردنی ئەم توێژە گرنگە کە بە شێوەیەکی کاریگەرانە بهشداری دەکات لە پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ، جەختیشیکردەوە كه لە میانهی کۆبوونەوەکانیدا لە گەڵ لیژنەی دارایی پهرلهمان لە کاتی تاوتوێکردنی بوودجەدا هەوڵی ڕاستەقینە دهدات بۆ بە دەستهێنانی زۆرترین ژمارەی پلەکانی دامهزراندن بۆ لە خۆ گرتنی ئەو ژمارانەی کە ماون لە پزیشکەکانی ڤیتهرنهری.
له كۆتاییدا لیژنە ڕایسپارد كه داوا له نووسینگەی ههریهك له بهڕێزان بەڕێزسەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی خزمەتی فێدراڵی و وەزارەتەکانی دارایی و کشتوکاڵ و لیژنەی دارایی پەڕلەمانی بكرێت، بۆ گرتنەخۆی ئەو ژمارا نەی کە ماون لە وەزارەتە جیاوازە کاندا، نەک تەنها وەزارەتی کشتوکاڵ، بهڵكو له وهزارهتهكانی وەکو تەندروستی و ژینگەو بەرگری و ناوەندو دەستەی بوارە سنوورییەکان و فێرکردن و پەروەردە.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٥/٤/٢٠٢٣