لیژنەی کشتوکاڵی پەڕلەمانی سەردانی دەستەی گشتی بۆ کارپێکردنی پڕۆژەکانی ئاودان دەکات

بەڕێز سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو و زۆنكاوەکانی پەڕلەمان، ڕۆژی شەممه‌، پەڕلەمانتار فالح خه‌زعەلی سەردانی بارەگای دەستەی گشتی پڕۆژەکانی ئاودانی کردو لە پێشوازیدا بەڕێز وەزیری سەرچاوە ئاویەکان ئەندازیار عەون زیاب و بەڕێز بریکاری هونەری وەزارەتەکە ئەندازیار حسیَن عەبدولئەمیر ئەندازیار ئەحمەد کازم بەڕێوەبەری گشتی و ژمارەیەک لە بەڕێزان بەڕێوەبەرە گشتیەکان و بەڕێوەبەرەکانی بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوە ئاویەکان لە هەموو پارێزگاکاندابوو.
لە چاوپێکەوتنەکەدا تاوتوێی‌ دۆخی‌ ئاودان لە وڵاتدا کراو ئامادەکاریەکان بۆ وەرزی زستان و بەجێهێنانی پلانی زستانی.
سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵی پەڕلەمانی فالح خه‌زعەلی پاڵپشتی تەواوی خۆی دەربڕی بۆ ڕێکارەکانی وەزارەت لە بەڕێوەبردنی کاری سەرچاوە ئاویەکان، لەسایەی دۆخی ئاوکەمیداو ڕوونیکردەوە کە پەیوەندی لە نێوان دەسەڵاتی یاسایی وبەجێهێناندا زۆر پێویستە، بۆ بەدیهێنانی پەرەپێدانی بەردەوام لە کەرتی ئاویدا، جەختیشیکردەوە لە سەر پێویستی پێکهێنانی ژوورێکی پڕۆسەکانی‌ تایبەت بە دەستەکە، بۆ بەدواداچوونی بەجێهێنانی پلانی زستانەو پڕۆژەکانی پلانی وەبەرهێنان بۆ دەستەکەو بەڕێوەبەرایەتیەکانی پارێزگاکان و جەختکردنه‌وه‌ لەسه‌ر دروستکردنی پڕۆژەکانی کۆکردنەوەی باراناوەکان و شۆلاوگەکان، هه‌روه‌ها بەدواداچوونی بەجێهێنانی پڕۆژە وەستاو و دواکەوتووەکان و دانانی بنمیچێکی کاتیی دانراو بۆ بەجێهێنانیان و تەواوکردنی کەتەلۆکەکانی پڕۆژەی ئەلهوێسی مەلەوانی لە سەر ئاوتێکڕژانی عه‌رەبدا لە پارێزگای بەسرا، بەخێراییەکی توانراو و ئاگادارکردنی لیژنەکە بە خوێندنەوەیەکی دوورودرێژ لە بابەت دۆخی‌ ڕووبارە سەرەکی و لقیەکان لە پارێزگاکانداو پێویستبوونی داواکراو لەو پڕۆژانەی‌ کە پێویستە دروست ببن لە سەریان، سەرەڕای ئامادەکردنی پڕۆژەکانی بووژانەوەی هۆڕەکان، بە تایبەتی پاش دانانی تەرخانکراوە داراییەكانی‌ گونجاو بۆیان و دانانی وێستگەکانی شیرینکردنی ئاوی دەریایی بۆ نیشتەجێکردنی دێهاتەکان لە هۆڕەکانداو زامنكردنی‌ کۆچنەکردنیان بۆ شارەکان و ئامادەکردنی لیستەیەک لەو دێهاتانەی كه‌ لە قەراغ ڕووبارەکانەوەن و ئاویان بۆ نەهاتووە.
لەلای خۆیەوە عەون زیابی وەزیر جەختیكرده‌وه‌ لە سەر ئەوەی‌ کە پێکهاتەکانی وەزارەتەکە لە هەموو وڵاتدا هەوڵێکی گەورە دەدەن بۆ دابینکردنی ئاو بۆ كه‌سانی‌ پێویست و داسەپاندنی سیستەمی ئاوپرژاندن بۆ دابینکڕدنی گەیشتنی ئاو بۆ هەمووان، ڕوونیشیکردەوە کە کارەکانی جۆماڵکردن و پاککردنەوەی جۆگاو ڕووبارە سەرەکی و لقیەکان بەردەوامە لە پێناو گەیشتنی ئاوی‌ پاك بۆ نیشتەجێکانی گوێی‌ ڕوبارەکان و پلانی وەزارەت بۆ لابردنی دەستدرێژیەکان بەردەوامە.
هه‌روه‌ها وەزیری سەرچاوە ئاویەکان ئاماژەیدا کە ئامادەبوونی سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵی‌ پەڕلەمانی بریتیە لە پاڵپشتیەکی گەورە بۆ کاری وەزارەتەکەی‌ و ستایشی ئامادەبوونی مەیدانی لە هەموو پارێزگاکانداکرد، بۆ پشتیوانی میلاکەکانی وەزارەت کە کاری تێدا دەکەن، هه‌روه‌ها پتر وتی کە کاری ئێستای وەزارەتەکە ئەوەیە كه‌ خزمەتگوزاری پێشکەش بە هاونیشتمانیان بکات بە باشترین شێوەو جەختیکردەوە لە سەر بەکارهێنانی ڕێگاكانی‌ نوێ لە هەموو ئەم کەرتانەدا، لەوانەش خستنە ژێرەوەیە بەڕێگای کاری لێفەی کۆنکرێتی، بۆ کەمکردنەوەی ئاو بە فیڕۆدان و مسۆگەرکردنی باشترین شێوە لە بەکارهێنانی ئاوداو بەربەستکردنی دەستدرێژیەکان و دابینکردنی به‌خێرا ئاوهاتن لەکەرتی ڕووباره‌كانداو جەختکردنەوە لە سەر پێویستی هاریکاریكردنی‌ میلاکەکانی وەزارەت لەگەڵ حکومەتە خۆجێیەکان لە پارێزگاکانداو هێزە ئەمنیەکان و دادگا تایبەتمەندەکان بە ئەو پەڕی ئاسانی بۆ تێپەڕبوون لە تەنگژەی کەمیی ئاو.
هەر لەم ڕووەوە لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی‌ گرنگترین ئەو پڕۆژانە کرا کە نیازوایە لەم ساڵ و ساڵەکانی داهاتوودا دەستیان پێبکرێت و بەگوێرەی تەرخانکراوە داراییەکان بۆ وەزارەت، لە پێناو پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری‌ بۆ هاونیشتمانیان لە کەرتی سەرچاوە ئاویەکاندا.

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
١١/١١/٢٠٢٣