لیژنەی کارەبای پەرلەمان وێستگەکانی پرۆژەی وزە لە پارێزگای بەسڕە بەسەردەکاتەوە

لیژنەی کارەبا و وزە بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار موحەمەد نوری عەبد ڕەببە سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەکە، ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٢٤/٢/١٨، سەردانی پارێزگای بەسڕەی كردو کۆبوونەوەیەکی بەست لەناو بەڕێوەبەرایەتی بەرھەمھێنانی وزەی کارەبای بەسڕەو کۆمپانیای بەرھەمھێنانی باشور.
ھەر لە میانەی سەردانەکەدا دیدارێکی لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی دابەشکردنی کارەبای باشوور ئەنجامداو چەند وێستگەیەکیش بەسەرکرانەوە، لەنێویاندا وێستگەی کەنداوی بەسڕە كە لە دە یەکەی بەرھەمھێنان پێکدێت و ھەوڵدان بۆ نۆژەنکردنەوەی، لیژنەکە ئاشکرایکرد ئومێدەوارن کە لە وەرزی ھاویندا وێستگەکە تا ڕادەیەکی باش بەشداربێت لە زیادبوونی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا بە ھاوڵاتیانی ھەرسێ پارێزگای ناسڕیەو سەماوەو عیمارە.
لیژنەکە ووتیشی كه‌ سەردانەکەیان چەند ڕۆژێک دەخاێنێت بۆ ئەوەی پرۆژەی زیاتر پەیوەست بە کارەباو وزەی نوێبوەوە بەسەر بکاتەوە، جەختیشی لەسەر گرنگی بەھۆشیاری بەکارھێنانی کارەبا بەپێی پێویست کردەوە لەلایەن ھاوڵاتی و دامودەزگاکانی دەوڵەتەوە.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٤/٢/١٩