لیژنەی کارەبای پەرلەمان میوانداری وەزیری کارەبا دەکات

لیژنەی کارەباو وزە لەئەنجومەنی نوێنەران ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢٤/١/٢٢، بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار موحەمەد نوری عەبد ڕەببەو بەئامادەبوونی ئەندامانی لیژنە، لەگەڵ بەڕێز زیاد عەلی فازیل وەزیری کارەبا، تاوتوێی ژمارەیەک لەو دۆسێیانەی کرد کە پەیوەندیدارن بە بەرھەمھێنانی وزەو ئەو پرۆژانەش کە لەپلانی وەزارەتدا ھاتوون بەپێی جێبەجێکردنی کارنەمەکەی حکومەت.
لە دیدارێکدا کە لە بارەگای لیژنەکە بەڕێوەچوو، سەرۆکی لیژنە بەخێرھاتنی بەڕێز وەزیرو کادیرە باڵاکانی وەزارەت کردو پرسیاری کرد دەربارەی ڕێژەی بەرھەمھێنانی وزەو بڕی ئەو پارەیەی کە لە قەرزەکان خەرجکراوە بۆ بودجەی بەکاربردن و وەبەرھێنان، ھەروەھا ئەو پرۆژانەی کە بەپێی پلانی ٢٠٢٣ تەواو کراون و ئەو پرۆژانەش کە لەماوەی دیاریکراوی خۆیاندا تەواو نەکراون.
لای خۆیەوە جه‌نابی وەزیر ستایشی كاری لیژنەکەی کرد لە بەدواداچوونی بۆ ڕێکارەکانی وەزارەت و ڕوونیکردەوە کە تێکڕای بەرھەمھێنان گەیشتۆتە ٢١ ھەزار مێگاوات و بەپێی ئەو پلانەی بۆ وەرزی ھاوین دانراوە بەرزدەبێتەوە بۆ ٢٧ ھەزار مێگاوات، ھەروەھا سەرنجی خستەسەر گرنگی پابەندبوونی وەزارەتی نەوت لە دابینکردنی غازو نەوتی خاو HFO بۆ وێستەگەکان، لە پێناو دابینکردنی وزە.
بەڕێز وەزیری کارەبا ڕێکەوتنێکی بەئامانجی گرێبەستکردن لەگەڵ ئێران و تورکمانستان ئاشكراكرد، بەمەبەستی کڕینی وزە کەوا لە سەروبەندی واژۆ کردنیدان و بۆ ماوەی پێنج ساڵ دەبێت بە ئامانجی زامنکردنی غاز لە دوو لایەنەوە، ئەمەش لەپێناو کارپێکردنی تۆڕەکانی کارەبایه‌ لە وەرزی ھاویندا. ھەروەھا جگە لە خستنەڕووی ئەو بڕە پارەیەی کەوا بۆ بودجەی وەبەرھێنان و کارنامەی حکومەتدا خەرج کراوە.
ووتەی بەڕێزان ئەندامانی لیژنەکە تایبەت بوو بە پرۆژە جێبەجێکراوەکانی پلانی ٢٠٢٣، لەبەغداو پارێزگاکانی تر وە پلانی وەزارەت بۆ زیادکردنی بەرھەمھێنان لە وەرزی ھاوین و جگە لە ھاوبەشی نێوان ھەردوو کەرتی گشتی و تایبەتداو گرێبەستی کۆمپانیاکان بۆ خزمەتگوزاری و کۆکردنەوە، وە ھەروەھا ڕادەی بەشداریکردنی پرۆژەی کۆکردنەوە لە زیادکردنی بودجەدا.
سەبارەت بە پلانی وەزارەتیش بۆ ساڵی ٢٠٢٤، لیژنەکە لەگەڵ وەزارەت چەند پرسێکی تاوتوێکرد تایبەت بە بەرھەمھێنان و گواستنەوەو دابەشکردنی کارەبا و پێشبینیەکان بۆ بڕی کارەبای بەرھەمھاتوو لە وەرزی ھاوینی داھاتوودا، لەگەڵ میکانیزمێک بۆ دابەشکردنی لۆد بۆ ژمارەیەک لە ناوچەکان، جگە لە واژۆکردنی گرێبەست بۆ بەستنەوەی هێڵەکانی تۆڕ بە وێستگەکانی ١٣٢.
لە کۆتایی میوانداریەکەدا لیژنەکە جەختی کردەوە لەسەر گرنگی چڕکردنەوەی کارەکان و ھەروەھا ئامادەکردنی ڕاپۆرتێک سەبارەت بە پرۆژەکان و دانانی چارەسەریەکان بۆ نەھێشتنی تەنگی سەر تۆڕەکان، ھاوکات داوای سەرجەم گرێبەستەکانی پرۆژە دواکەوتووەکانیشی کرد .

 

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٤/١/٢٢