لیژنەی کارەبای پەرلەمان میوانداری بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گواستنەوەی وزەی کارەبای ناوچەی ناوەڕاست دەکات

لیژنەی کارەباو وزەی پەرلەمان بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار موحەمەد نوری عەبد ڕەببە سەرۆکی لیژنەو بەئامادەبوونی چەند ئەندامێکی لیژنەکە، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٤/٣/٢٦، لەگەڵ بەڕێز ڕیاز عورێبی موکلیف بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گواستنەوەی وزەی کارەبای ناوچەی ناوەڕاست و کادیرە پێشکەوتووەکانی کۆمپانیا، تاوتوێی ھۆکاری لەکارکەوتنی ھەندێک لە ھێڵەکانی گواستنەوەی کارەبای کرد بەھۆکاری بارانبارین لە دوو ڕۆژی ڕابروودا.
لەمیانەی دیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی ئەو ھۆکارانەی کەبوونەتە ھۆی لەکارکەوتنی ژمارەیەک لە ھێڵەکانی گواستنەوەی کارەبا لەکاتی بارانبارین و لەکام پارێزگادا لەکارکەوتنەکە ڕوویداوە، ھەروەھا جگە لە زانینی ئەو ماوەیەی ھێڵەکان تیایدا چاککراونەتەوەو ئەو پارێزگایانەش کە ئەگەری زۆرە ھێڵەکان تیایاندا لەکار بکەون لەکاتی بارانباریندا.
لەلای خۆیەوە بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیا باسێکی تێروتەسەلی پێشکەشکرد لەبارەی ژمارەی ئەو ھێڵانەی لەکارکەوتوون لەکاتی بارانبارین و دەستنیشانکردنی شوێنەکانیان و ھەروەھا میکانیزمی چارەسەرکردنیان و چاککردنەوەیان لە کەمترین ماوەدا، ئەوە جگە لە ھۆکارەکانی کەوتنی ھێڵەکان و تاوەرەکان لەکاتی ھاتنی شەپۆلی بارانباریندا.
لیژنەکە تەماشای میکانیزمی کارکردنی بۆ خستنەوەکاری ئەو ھێڵانە كرد کە لەماوەی بارانباریندا زیانیان پێگەیشتووە و ئەو کاتەشی کە پێویستە بۆ کاری چاککرنەوە، ھەروەھا لەگەڵ چۆنیەتی دیزاینی تاوەرەکانی کارەباو تایبەتمەندییەکانی ھێڵەکانی گواستنەوە.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٤/٣/٢٦