لیژنەی کارەبای پەرلەمان لە کۆنفرانسێکی زانستیدا لە زانکۆی کەربەلا تاوتوێی یاسای وزەی نوێبوەوە دەکات

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠٢٤/٢/٨، لیژنەی کارەباو وزە لە ئەنجومەنی نوێنەران بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار حەسەن ئەسەدی جێگری یەکەمی سەرۆکی لیژنەو بەیاوەری ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنەکە، بەشداری لە کۆنفرانسێکی زانستیدا کرد بەناونیشانی “وزەی نوێبوەوە لە عێراق سودو ئاڵنگارییەکان و گرنگترین سەرچاوەکانی و یاسای ڕێکخستنی” کە لە زانکۆی کەربەلا بەڕێوەچوو.
کۆنفرانسەکە تاوتوێی دەرکردنی یاسای وزەی نوێبوەوە و بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییەکانی بەردەم جێبەجێکردنی یاساکەی کرد، بەھەماھەنگی له‌ نێوان لیژنەی کارەبای پەرلەمان و زانکۆی کەربەلا/ بەشی ئەندازیاری.
مامۆستایانی بەشی ئەندازیاری وانەیەکیان سەبارەت بە وزە پێشکەشکرد و چەند بیروڕا و پێشنیارێکی‌ پەیوەست بە لایەنی یاسادانان و لێکۆڵینەوەی زانستی خسته‌ڕوو، ھاوکات گفتوگۆی چڕ لەسەر یاساکە ئەنجامدرا.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٤/٢/٨