لیژنەی کارەبای پەرلەمان دۆسیەی کۆمپانیاکانی کۆکردنەوەی خزمەتگوزاری تاوتوێ دەکات

لیژنەی کارەباو وزەی پەرلەمان (لیژنەی لاوەکی کۆکردنەوەو پێوەرەکان) بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار موحەمەد نوری عەبد ڕەببەو بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەکە، ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢٤/١/١٥ میوانداری بەڕێوەبەرانی کۆمپانیای دابەشکردنی کارەبای بەغدادو فوڕاتی ناوەڕاست و دەزگا پەیوەندیدارەکان لە وەزارەتی کارەبا کرد، بۆ تاوتوێکردنی دۆسیەی کۆمپانیاکانی جێبەجێکاری گرێبەستەکانی کۆکردنەوەی خزمەتگوزاری.
سەرۆکی لیژنە بەخێرھاتنی ئامادەبووانی کردو جەختی کردەوە لە گرنگی گەیشتن بە دەرەنجامە ڕاستەقینەکان و ھەروەھا پێویستی کۆتاییھێنان بە سەرجەم وردەکارییەکانی پەیوەست بە دۆسیەی کۆمپانیاکانی کۆکردنەوەی خزمەتگوزاری، ھاوکات داواشی کرد کۆی ئەو دەرھاوێشتانەی لیژنەی پێکھێنراوی وەزارەتی کارەبا بۆ لیژنەکە بنێرن سەبارەت بە گرێبەستەکان، لەگەڵ هەموو سەرەتاکانی پەیوەست بەژمێریاری گشتگیرو ئەنجامەکانی و ئامادەکردنی ڕاپۆرتێک و ناردنی بە نوسراوی فەرمی لە ماوەی دە ڕۆژدا، بە مەبەستی پێداچوونەوەو گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان.
پاشان لیژنەکە گوێبیستی شیکردنەوەیەکی تێروتەسەل بوو کەلەلایەن بەڕێوەبەرانی کۆمپانیاکانی دابەشکردنی کارەبای بەغدادو فوڕاتی ناوەڕاست پێشکەشکرا، لەسەر ئەو ناوچانەی کە گرێبەستی کۆکردنەوەی خزمەت دەیانگرێتەوە لە بەغداو پارێزگاکان، جگە لەو کۆمپانیایانەی کە بەردەوامن لە کارکردن و کۆتاییھێنان بە گرێبەستی کۆمپانیا کەمتەرخەمەکان، جگە لە وادەی دیاریکراو بۆ یەکلایکردنەوەی دۆسیەکان.
لە بەشێکی تری دیدارەکەدا، لیژنەکە لەگەڵ ئامادەبووان تاوتوێی میکانیزمی بەستنی پێوەری زیرەکی کردو جەختی لەسەر گرنگی چڕکردنەوەی کار و ھەوڵەکان و زاڵبوون بەسەر لەمپەرەکان کرده‌وه‌، کە ڕوبەڕوویان دەبێتەوە، بەمه‌به‌ستی‌ ھاتنەدی ھاوسەنگی لە نێوان پارێزگاکاندا.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٤/١/١٥