لیژنەی کارەباو وزەی پەرلەمان پلانی وەزارەتی کارەبا بۆ ساڵی ٢٠٢٤ تاوتوێ دەکات

لیژنەی کارەباو وزەی پەرلەمان بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار موحەمەد نوری عەبد ڕەببەو ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەکە، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠٢٤/٢/١٥ کۆبوونەوەیەکی بەست، کە تیایدا میوانداری بەڕێز عادل کەریم بریکاری وەزارەتی کارەباو بەڕێوەبەرە گشتیەکانی کۆمپانیاکانی بەرھەمھێنانی وزەی کارەبای کرد، بۆ تاوتوێکردنی پلانی وەزارەتی کارەبا بۆ ساڵی ٢٠٢٤.
لەمیانی کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە بە پلانی وەزارەت بۆ ساڵی ٢٠٢٤ کراو گفتوگۆشکرا دەربارەی ئەو ئاڵنگاریانەی کە ڕوبەڕووی وەزارەتی کارەبا دەبنەوە، ھەروەھا گەڕان بەدوای چارەسەرییەکان بۆ زیادکردنی بەرھەمھێنانی کارەباو باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان.
ھاوکات لیژنەکە تاوتوێی پرۆژەکان و کارپێکردنی یەکە نوێیەکانی کرد، لەپێناو پڕکردنەوەی کەمی دابینکردنی وزەی کارەبا، ئەوە جگە لە گفتوگۆکردن دەربارەی ئەو کۆمپانیایانەی کە گرێبەستیان لەگەڵدا کراوە.
پاشان لیژنەکەو کۆمپانیاکانی بەرھەمھێنانی وزەی کارەبا ڕێکەوتن لەسەر ئەنجامدانی چەند سەردانێکی مەیدانی و ئاگاداربوون لە دۆخی بەرھەمھێنانی وزە، ھەروەھا دیاریکردنی کاتێک لەپێناو تەواوکردنی گفتوگۆکان و گەیشتن بە چارەسەرەگونجاوەکان.
لیژنەی کارەباو وزەی پەرلەمان جەختی لە پێداگری خۆی کردەوە لە بەدواداچوون بۆ کاری وەزارەتی کارەباو پێشکەشکردنی پشتیوانی پێویست بۆ زامنکردنی دابینکردنی وزەی کارەبا بۆ ھاوڵاتیان بە بەردەوامی و کارایی بەرز.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٤/٢/١٥