لیژنەی کاری پەرلەمان کۆبونەوەێک سازدەکات بۆ تاوتوێكردنی‌ میکانیزمەکانی دەستپێکردنی قۆناغی هەشتەمین دوای گەیشتنی تەرخانکردنی دارایی بۆ وەزارەتی کار

لیژنەی کار و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کۆبوونەوەیەکیان بە سەرۆکایەتی نەهلە فەهداوی سەرۆکی تەمەنی لیژنەکە و بەئامادەبوونی ئەندامەکانی سازکرد بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی تەرخانکردنی دارایی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و دەستەی خۆشگوزەرانی و پاراستنی کۆمەڵایەتی.

لەدیدارەکەدا جه‌خت كرایه‌وه‌ لەسەر گرنگی دەستپێکردنی قۆناغی هەشتەمین بۆ ئەو کەسانەی کە مووچەی پاراستنی کۆمەڵایەتی لە بێکار و بێوەژن و تەڵاقدراویان پێبەخشراوە.

هەروەها تیشك خرایه‌سه‌ر کارەکانی وەزارەت لە جێبەجێکردنی یاسای فریاکەوتنی پشتیوانی بۆ ئاسایش و گەشەپێدانی خۆراک و ئەو بڕەی بۆ وەزارەتی تەرخانکراوە ، ومیکانیزمی دابەشکردن بەپێی ڕێژەی هەژاری دانیشتوانی پارێزگاکان و بەدەست هێنانی دادپەروەری کۆمەڵایەتی لە میکانیزمی دابەشکردنی قەرز بەسەر بێکاراندا وە گەیاندنی بەو کەسانەی کە شایەنین و هەروەها بەدواداچوونی تەرخانکراوەکان بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و دامەزراندنە تەواوەکان.

له‌ كۆتاییدا ئاماده‌بوان جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە بەردەوام بن لە کاراکردنی ڕۆڵی سەرپەرشتیار و ئەنجامدانی سەردانی مەیدانی بۆ بەشەکانی وەزارەتی پەیوەندیدار لە چوارچێوەی خشتەی کاتی ئاساییدا .

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٤ / ٩ / ٢٠٢٢