لیژنەی ڕۆشنبیری پەڕلەمان لەگەڵ وەزیری ڕۆشنبیریدا تاوتوێی یاسای وەزارەت و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی تۆڕی ڕاگەیاندن و ڕێزلێنانی ڕۆژنامەنووسان دەکات
لیژنەی ڕۆشنبیری و گەشتو گوزارو شوێنەوارو ڕاگەیاندنی پەڕلەمان، گفتوگۆی لەگەڵ وەزیری ڕۆشنبیری و گەشتوگوزارو شوێنەواردا کرد، بۆ هەموارکردنی یاسای یەکگرتووی وەزارەت و میکانیزمی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی ئەمیندارەکانی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی و ئەو کێشانەی کە لەگەڵ خهڵاتهكانی ڕێزلێنانی هاندانی ڕۆژنامەنووسەکاندا دێنه كایهوه.
بەڕێز (بەتەمەن سەرۆکی) لیژنەکەو ئەندامە بەڕێزەکان لەکاتی میوانداریكردنی وەزیری ڕۆشنبیری دکتۆر ئەحمەد فکاک ئەلبەدرانی، ئەمڕۆ لە مەڵبەندی پەڕلەماندا، جەختیان لەسەر پێویستی چارەسەرکردنی ئەو هەڵانە کردەوە کە ڕوویانداوه لە دابەشکردنی خهڵاتهكانی ڕێزلێنانی هاندەر بهسهر ڕۆژنامەنووسەکانداو گەیاندنی بڕە پارەکان بە خاوەن شایستەکانی بە خێراترین کاتی توانراو.
لەلای خۆیەوە وەزیری ڕۆشنبیری ئەوەی ئاشکراکرد کە کاری لیژنەی سەرپەرشتی کارەکە تەواوبووە بۆهەڵبژاردنی ئەندامەکانی ئەنجومەنی ئەمیندارەکانی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی و ناردنی ناوەکان بۆ حکومەت.
دواتر ئامادهبووان تاوتوێی بابەتی فلیم و شایستە داراییەکان کرد، ئەوانەی کە وەزارەت دەستی دەکەوێت و پێویستی خەرجکردنی بە باشترین شێوە، لهگهڵ تاوتوێكردنی پێشنیاری سندوقی پاڵپشتیکردنی پێشنیاری سینەمایی، ئهوهی كه لهلایەن ناوەندی عێراقی بۆ فلیمی سەربەست پێشكهشكراوهو ڕێگاکانی هاندانی کەرتی تایبەت و پشتیوانیکردنی بۆ وەبەرهێنانی سینەمایی و فلیم.
هەروەها لیژنەکە جەختیكردهوه لەسەر پێویستی پاراستنی شوێنی شوێنەوارەکان لە پڕۆسەکانی هەڵکۆڵین و تاڵانکردن و ئامادەکردنی هەموو پێداویستیەکانی تایبهت بۆ پاراستنیان لە دەستکاری کردنیان، ئاماژەشیدا بەگرنگی ئاوڕلێدانەوهی نوێ لەکەرتی گەشتوگوزاری وە کارکردن بۆگەشەپێکردنی و بەڕێکردنی کۆنگرەیەکی گشتی بۆ گەشتو گوزار، بەسەرپەرشتی ئەنجومەنی نوێنەران، بۆ ئاگاداربوون لە گرنگترین کێشەو کۆسپەکان کە بەرەوڕووی دەبنەوە.
هەروەها لیژنەکە تاوتوێی بابەتی کۆپیکردنی دەستنووسە عێراقیەکان کردەوە، کە ئێستا دەست پێکراوە، ئاماژەشیدا بە پێویستی دەرکردنی یاسایەکی تایبەت بە دەستنووسەکان بۆ پاراستنیان و ئاسانکردنی ڕێکارەکانی تەماشاکردنیان لەلایەن توێژەرەکانەوە.
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
١١/٢/٢٠٢٤