لیژنەی ڕۆشنبیری پەڕلەمانی میوانداری سەرۆکی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان دەکات بۆ تاوتوێكردنی پڕۆژەی یاسای دەستەکە
لیژنەی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزارو شوێنەوارو ڕاگەیاندنی پەڕلەمان میوانداری سەرۆکی دەزگای بەجێهێنانی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان دکتۆر عەلی ئەلموئەیەدو شاندی یاوەری کرد، بۆتاوتوێكردنی پڕۆژەی یاسای دەستەکەو ئاگاداربوون لە گرنگترین ئهو کۆسپانهی کە بەرەوڕووی کارەکەی دەبنەوە.
بەڕێز (بەتەمەن سەرۆکی) لیژنەکەو ئەندامە بەڕێزەکان لەکاتی میواندارییەکەدا کە ئەمڕۆ لە باڵهخانهی پەڕلەماندا بەڕێوهچوو، تاوتوێی گرنگترین بەندو بڕگەکانی ڕەشنووسی پڕۆژەی یاسای دەستەکە كرد، بۆ بڕیار لەسەردانی له گونجاوترین كاتدا، ئاماژەشیاندا کە دەستەکە بەگوێرەی فەرمانی دەسەڵاتی هاوپهیمانانی ژمارە ٦٥ كهوته کارهوه، ئەمەش کارپێکردنی ناگونجێت لەگەڵ دۆخی ئێستادا.
لیژنەکە سووربوونی خۆی دووپاتکردەوە لەسەر بەستنی ۆرکشۆپێک و دانیشتنەکانی گوێلێگرتن لەگەڵ لیژنە تایبەتەکانی دیکەدا، بۆ پیشاندانی ڕاو تێبینیەکان سەبارەت بەیاساکە.
هەروەها جەختكرایهوه لەسەر پێویستی لابردنی هەموو کۆسپەکان لهبهردهم کارهكانی دەستەکەو نەچوونە ناویەکی دەسەڵات و ئەرکەکان لە کارەکەیدا، بەگوێرەی دەستوورو یاسا کارپێکراوەکان.
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٣١/١/٢٠٢٤