لیژنەی ڕۆشنبیری پەڕلەمانی جەخت لە سەر دەرکردنی یاسای پاراستنی مافی منداڵ و دابینکردنی دواڕۆژی دەکاتهوه
لیژنەی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزاڕو شوێنەوارو ڕاگەیاندنی پەڕلەمان جەختیكردهوه لە سەر دهركردنی ئەو یاسایەی کە منداڵ و خێزان بپارێزێت و مافەکانی پاشەڕۆژیان دابین بکات.
جێگری یەکەمی سەرۆکی لیژنەی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزارو شوێنەوارو ڕاگەیاندن دکتۆرە سەمیعە غەللاب لە کاتی نوێنەرایەتیکردنی لیژنەکەدا لە میوانداریكردنی لیژنەی ئافرەت و خێزان ومنداڵ بۆ ژمارەیەک لە دادوەرەکان، ئەوەی کە لە باڵهخانهی ئەنجومەنی نوێنەراندا بەسترا، به مهبهستی ئهنجامدانی گفتوگۆیهكی فراوان سهبارهت به پاراستنی منداڵ و دابینکردنی مافەکانی لەو یاسایەدا کە دەویسترێت بڕیاری لە سەر بدرێت، ئاماژەیدا کە لیژنهكهی كاردهكات بۆ گرنگی پێدان به بابەتی دابینكردنی ژیانێکی ئازادو ڕێزدار بۆ منداڵ و پاراستنی لە توندوتیژی و پشتگوێخستن ودەستدرێژیکردنهسهری، و قەدەغەكردنی بازرگانی پێوەکردنی یان کۆیلایهتی پێكردنی یان ناچارکردنی بۆ کارکردن یان تووشکردنی بە دووبەرەکیە چەکداریەکان یان داوێن پیسی، وەپاراستنی بەبێ جیاوازی کردن بەبۆنەی ڕەگەزومەزهەب ونەتەوەییەوە.
ههروهها ڕوونیکردەوە کە یاسا ڕێگا دەدات ڕێکاری یاسایی گونجاو بگیرێتهبهر بۆ گرتن و لێپرسینەوە له گهڵ هەر كهسێك کە مافە بنەڕەتیەکانی منداڵ پێشێل بکات.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٥/تشرینی یەکەمی/٢٠٢٣