لیژنەی ڕۆشنبیری پەڕله‌مان پیرۆزبایی لە گەلی عێراقی و خێزانی هونەری دەکات بەبۆنه‌ی‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ شەش خه‌ڵات لە فیستیڤاڵی ئاڵدنی نێودەوڵەتیدا

لێژنەی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزارو شوێنەوارو ڕاگەیاندنی پەڕلەمان، جوانترین پیرۆزبایی پێشکەش بە گەلی عێراق و خێزانی هونەری و وەزاڕەتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزارو شوێنەوار كرد، به‌بۆنه‌ی‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ عێراق بۆ شەش خه‌ڵاتی‌ گەورە لە فیستیڤاڵی ئاڵدنی چوارەم، کە لە مەسقەتی پایتەختی عومان بەڕێوه‌چوو.
بەڕێز بەتەمەن سەرۆک و ئەندامە بەڕێزەکانی لیژنە، دەستخۆشییان کرد بۆ ئەو هەوڵانەی‌ كه‌ لەلایەن هونەرمەندانی‌ عێراقیەوە دراوەو خۆ بەختکاریی لە باشترین پێشکەشکردندا، بۆ بەرزکردنەوەی ئاڵای عێراق لە کۆمەڵگا نێودەوڵەتیەکانداو ئاماژەیان بەوەدا کە به‌ده‌ستهێنانی‌ عێراق بۆ خه‌ڵاتی‌ یەکەم لە باشترین نواندنی شانۆیی تەواودا لەساڵی٢٠٢٣(شانۆیی ڕێکنەکەوتن) و خه‌ڵاتی‌ یەکەمی خاتوونی ئەکتەر بۆ هونەرمەند سوها سالم و خه‌ڵاتی‌ باشترین ئەکتەر بۆ هونەرمەند هەیسەم عەبدولڕەزاق و خه‌ڵاتی‌ باشترین دەرهێنەر بۆ هونەرمەند حوسەین ماڵتوس و باشترین ئەکتەر بۆ حوسەین ماڵتوس و خه‌ڵاتی‌ باشترین کاریگەرە مۆزیکەییەکان، سەرکەوتنێکی گەورەیە دەخرێتە سەر لیستی‌ سەرکەوتنەکانی دیکەی‌ هونەرمەندی عێراقی، كه‌ لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بەده‌ستی‌ هێناوە.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٣١/١٠/٢٠٢٣