لیژنەی ڕۆشنبیری ستایشی ڕوونی هەڵبژاردنەکانی هونەرمەندان لە ئەنباردا دەکات و جەخت لەسەر پاڵپشتیكردنی هونەر لە وڵاتدا دەکات
لیژنەی ڕۆشنبیری و گەشتو گوزارو شوێنەوارو ڕاگەیاندنی پەڕلەمان دەستخۆشی لەو شهفافیهته کرد کە لە هەلبژاردنەکانی هونەرمەندەکاندا هەبوو لە پارێزگای ئەنبارداو هەڵبژاردنەکانی دەستەی بەڕێوەبردن و سەرۆکی لقی سەندیکاکە.
جێگری یەکەمی سەرۆکی لیژنەکە دکتۆرە سەمیعە غەلاب لەکاتی ئامادەبوونیدا ئەمڕۆ بۆ سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاڕدنەکانی سەندیکای هونەرمەندانی عێراقی لقی ئەنبار، جەختیكردهوه لەسەر پاڵپشتی لیژنەکەی بۆ هونەرمەندانی عێراق و هونهر بهگشتی و مێژووەکەی کەپەنجەمۆرە ئاشکراکەی دیاره لەماوەی دەهان ساڵی ڕابووردوودا.
خاتوغەللاب ئاماژەی بەوەدا کە هەڵبژاردنەکانی لقی هونەرمەندان لە ئەنبار کە ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی لیژنەی سەرپهرشتی کارو دادوەرە تایبەتمەندەکان بهڕێوهچوو، دەرئەنجامەکەی بریتیبوو له هەڵبژاردنی دەستەی پێشوو و سەرۆکی لق بە کۆمەڵ و بەبێ دەنگدانی ئەندامەکانی دەستەی گشتی، بههۆی دەرچوونیان، هەروەها نەبوونی ڕكابهر بۆیان له ههلبژاردنهكهدا.
لیژنەی هونەرمەندان بەڵێنی بەجەماوەری هاوبەشیکاردا كه تەماشای هەموو داواکاریەکانیان کە پێشکەشیان کراوە بكات و بەجێهێنانیان، بەگوێرەی یاساو ئەو دەسەڵاتانەی کە لیژنەکە هەیەتی.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٤/١١/٢٠٢٣