لیژنەی ڕۆشنبیری جەخت لەسەر پتەوکردنی پەیوەندیە ڕۆشنبیریەکان دەکاتەوە لە نێوان تاكهكانی کۆمەڵگادا
لیژنەی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزارو شوێنەوارو ڕاگەیاندنی پەڕلەمان جەختیكردهوه لەسەر بەتینکردنی پەیوەندییه ڕۆشنبیریەکان لە نێوان تاكهكانی کۆمەڵگادا، بەتایبەتی لە نێوان ئەوانەی کە هەڵگری لایەنی خێریان هەیە لە مەبەست و بۆچووندا.
(بەتەمەن سەرۆکی) لیژنەکە بەڕێز فاروق حەنا عەتۆ لەکاتی کردنەوەی فرۆشگایەکی خێرخوازیدا کە دوێنی هەینی ڕێکخراوی سەمیرئهمیسی خێربەخش بە هاوکاری لەگەڵ کۆمەڵەی ڕۆشنبیریی کلدانی لە عەنکاوه لە پارێزگای هەولێر کرایهوه، گوتی کە چالاکیە ڕۆشنبیریەکان ڕۆڵێکی گەورەیان هەیە لە پتەوکردنی بەیەکگەیشتن و یەکگرتن لە نێوان کەسەکانی کۆمەڵگادا بەهەمو وچینەکانیانەوە.
لە کاتی ئامادەبوونیدا بەنوێنەرایەتی لیژنەکە، بهڕێزی ستایشی ئەم هەنگاوەی کرد کە گیانی نیشتمانپەروەری باڵای نواندووەو ویستی خێر بۆهەمووان لەمیانی کارە خێرەومەندیەکان و مرۆڤایەتیەکاندا کە بریتی بوو لە پیشەسازیە دەستکردەکان و کەلەپووریەکان بە دەستکاریە هونەریەکانی خاوەن تەمەنە جیاوازەکانەوە.
ههر لەمیانی چالاکیەکانی بازاڕەکەدا سەماکانی بالیَ لەلایەن تیمی”فیکی کلبەوە” و مۆزیکی پیانۆ لەلایەن ئەندامانی تیمی منداڵە پێشکەوتووەکانەوە پێشکەش كرا، بەئامادەبوونی کەسایەتیە ڕۆشنبیری وئاکادیمیەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگهی مەدەنی جیاواز.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢/١٢/٢٠٢٣