لیژنەی ڕۆشنبیری بە ئامادەبوونی وەزیری ڕۆشنبیری لەگەڵ جێگری یەكەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا گەنگەشەی دەركردنی ژمارەیەك یاسا دەكات

ڕۆژی چوارشەممە 1/6/2022 لیژنەی ڕۆشنبیری، گەشت و گوزار، شوێنەوار و ڕاگەیاندن بەسەرۆكایەتی پەرلەمانتار فاروق حەنا سەرۆكی تەمەن و بەیاوەری وەزیری ڕۆشنبیری و گەشت و گوزار و شوێنەوار دكتۆر حەسەن نازم لەگەڵ جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێز حاكم زاملی كۆبوویەوە و تاوتوێی ژمارەیەك یاسایان كرد بەمەستی دەركردنیان لە ڕۆژانی داهاتوودا.
لە كۆبوونەوەكەدا كە لە نوسینگەی جێگری یەكەم بەڕێوەچوو تاووتوێی یاسای یەكگرتووی وەزارەتی ڕۆشنبیری، گەشت و گوزار و شوێنەوار كرا هەروەها یاسای جەژنی نیشتیمانیی كۆماری عێراق، پاراستنی كەلەپوور و فرەكلتووری.
هەر لەم كۆبوونەوەیەدا لیژنەكە پرسی تەرخانكردنی دارایی تایبەت بە وەزارەتی ڕۆشنبیری تاوتوێ كرد كە لە ساڵانی ڕابردوودا لەبەر كەمی ڕێژەكەی گرفتێكی زۆری دروست كردبوو بەشێوەیەك ببوویە هۆی ڕاگرتنی زۆرێك لەو پڕۆژانەی كە بەپێی پلان داڕێژرابوون بۆ پێشخستنی كەتوانی دامەزراوە ڕۆشنبیری، گەشتیاری و كەلەپورییەكان
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن