لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە سەردانی باڵیۆزخانەی عێراق لە باكۆی پایتەختی ئازربه‌یجان دەکات
لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بە سەرۆکایەتی جێگری سەرۆکی لیژنەکە پەڕلەمانتار جەبار کنانی و ئەندامیەتیی پەڕلەمانتار حەیدەر سەلامی، سەردانی بارەگای باڵیۆزخانەی عێراق له باكۆ كرد.
شاندە پەڕلەمانیەکە کۆبوونه‌وه‌یه‌كی لە گەڵ سەرۆکی نێردراوەکەو کادیری پێشکەوتووی باڵیۆزخانە كرد‌و تاوتوێی کاروباری باڵیۆزخانه‌كه كرد و جه‌ختیشكرایه‌وه له‌سه‌ر كاركردن بۆ به‌رزكردنی ناوبانگی عێراق و گەشەپێدانی پەیوەندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا.
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٢١/ئەیلولی/٢٠٢٣