لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە تاوتوێی ژمارەیەک لە یاساکان دەکات و وادەیەک دیاریدهكات بۆ میوانداریكردنی بەرپرسەکان لە وەزارەتی دەرەوە
لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پهرلهمان، ڕۆژی شەممه، کۆبوونەوەی چوارەمی خۆی لە وەرزی یاسادانانی دووەمی ساڵی دووەمدا، بە سەرۆکایەتی پەڕلەمانتار خاتوو دیلان غەفوور ساڵح سەرۆکی لیژنەکەو بەئامادەبوونی خاتوونان و بەڕێزان ئەندامەکانی لیژنه بهست، بۆ تاوتوێكردنی دانانی یاساکانی پەیوەندیدار بە کارەکەیەوە.
ئەندامانی لیژنەکە ڕێککەوتن لە سەر بەرزکردنەوەی چوار پڕۆژەی یاسا بۆ دەنگدان لە سەریان لە دانیشتنەكانی داهاتووی ئەنجومەندا، سەرەڕای ڕێککەوتن لە سەر بەرزکردنەوەی چوار یاسای دیکە بۆ خوێندنەوەی دووهم پاش تاوتوێکردنیان.
هەروەها لیژنە رێککەوت لە سەر میوانداریکردنی سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی تایبەت بە بابەتی وێنەکێشانی سنوور لە گەڵ دەوڵەتی کوێتدا، بۆ ئاگاداربوون لەوەی لیژنەکە پێیگەیشتووە لە هەمان بابەتدا، سەڕەڕای میوانداریکردنی بریکاری وەزیری دەرەوە بۆ بەڕێوەبردن و ڕاگری پەیمانگای خزمەتی دەرەوە، بۆ تاوتوێكردنی بابەتی خولی دیپلۆماسیی ژمارە (٢٨) لە میانهی ئەم هەفتەیەدا.
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
١٢/ئابی/٢٠٢٣