لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە به‌شداری‌ لە ئاهەنگی جەژنی نیشتمانی ڕۆمانیادا دەکات

سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پەڕلەمانتار خاتوو دیلان غەفور ساڵح و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران به‌شداربوون لە ئاهەنگی‌ باڵیۆزخانەی ڕۆمانیا لە بەغدا بەبۆنەی جەژنی نیشتمانی وڵاتی ڕۆمانیا.
لە پاشکۆی ئاهەنگەکەدا کە ژمارەیەک لە بەرپرسە دیپلۆماسییەکان تیایدا ئامادەیبوون، په‌رله‌مانتار دیلان ه‌فوور وتی كه‌ عێراق دەیەوێت گه‌شه‌ له‌ پەیوەندییەکانی دەرەوەی لەگەڵ هەموو وڵاتەکانی جیهاندا بدات، بەو شێوەیەی كه‌ خزمەت به‌ بەرژەوەندیی وڵات و گەلی عێراقی بکات.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی‌ ئاماژەی بەوەدا کە پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ڕۆمانیادا مێژووییەو بەرەو پێشکەوتن دەڕوات، به‌تایبه‌تی‌ لە بوارەکانی بازرگانی و وەبەرهێنان و ڕۆشنبیری و پیشەسازی و لە کەرتەکانی دیکەشدا.

فەرمانگەی ڕاگەیاندن ئەنجومەنی نوێنەران
٥/کانونی یەکەمی/٢٠٢٣