لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەڕلەمان بهشداری لە کۆبوونەوەکانی ڕۆژی دووەمی کۆمەڵەی پەڕلەمانی ئاسیایی له توركیا دەکات
لە ڕۆژی دووەمی کۆبوونەوەی بەجێهێنان لە کۆمەڵەی پەڕلەمانی ئاسیاییدا کە لە شاری ئەنتالیا لە وڵاتی تورکیا لەماوەی ٢٧ــ ٢٨/تشرینی دووەمی ئێستادا بهڕێوهدهچێت، شاندی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بە سەرۆکایەتی پەڕلەمانتار جەبار کیناکی و ئەندامیەتی هەر یەکێک لە پەڕلەمانتار حەیدەر سەلامی و پەڕلەمانتار خاتوو ڤیان سەبری و پەڕلەمانتار عەباس جبوری و پەڕلەمانتار خاتوو ئینسجام ئەلغەڕاوی، بهشداری لە کۆبوونەوەی لیژنەی کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیریدا کرد، کە ڕوسیا سەرۆکایەتی دهكات.
هەروەها کۆبوونەوەی لیژنەی ئابوری بە سەرۆکایەتیی وڵاتی بەحرەین بهستراو تاوتوێی ئەو پڕۆژە بڕیار لەسەردراوه كرا کە ئازهربهیجان پێشنیاری کردبوو، بۆ پێکهێنانی لیژنەیەکی تایبەت بە ئافرەت، هەروەها شاندی عێراقی پاڵپشتی لە بیرۆکەی تایبەت بە ئافرەتەوە کردو پێشنیاری ئهوهی کرد کە ناوەکەی لیژنەی ئافرەت و خێزان ومنداڵ بێت، بۆ ئەوەی ماناکەی هەموانیان بگرێتەوەو فراوانتر بێت و لەسەر بناغەی بەهاوڕەوشتە کۆمەڵایەتیەکان و جێگیرە ئاینیەکان بێت.
شاندی عێراق جەختیكردهوه لەسەر پێداچوونەوەی لیستەکان و بنکەی ڕێکخستنەکانی کۆمەڵەکە، بەبۆنەی ئەوەی کە ئەندامێکە لە تیمی چاوپێداخشاندنەوە بە بەڵگەكانی ڕێکخستنی کۆمەڵەی پەڕلەمانیی ئاسیاییدا، کە کوێت پێشنیاری کردبوو.
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٢٩/تشرینی دووهەمی/٢٠٢٣