لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەڕلەمان لە پهراوێزی کۆبوونەوەی لیژنەی سیاسی لە کۆمەڵەی پەڕلەمانی ئاسیاویدا لەبەغدا چاوپێکەوتنه دووقۆڵیهكان لەگەڵ شاندە پەڕلەمانییە هاوبەشەکاندا دەبەستێت
لە پهراوێزی کۆبوونەوەی لیژنەی سیاسی کۆمەڵەی پەڕلەمانی ئاسیاوی کە لە لەدەی تشرینی دووەمی ئێستادا به بهشداری ١٥ وڵاتی ئاسیاوی له بەغدا دەبەسترێت، لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەڕلەمانی بە سەرۆکایەتی پەڕلەمانتار دیلان غەفوور ساڵح و جێگری یەکەمی سەرۆکی لیژنە پەڕلەمانتار جەبار کینانی و پەڕلەمانتار حەیدەر سەلامی و بە ئامادەبوونی هەردوو پەڕلەمانتار عەبدولکەریم عەبتان و عەلی فەیاز، ڕۆژی پێنجشەممە، چەند دیدارێكی دووقۆڵی لەگەڵ شاندە پەڕلەمانیەکانی وڵاتانی ئازهربهیجان و بەحرەین و قەتەرو فەلەستین و کەمبۆدیاو لوبنان و سوریادا بهست.
لە کاتی چاوپێکەوتنەکاندا بهخێرهاتنی ئەندامەکانی وڵاتە بهشداربووهكان بۆ وڵاتی دووهەمیاندا عێراق کراو باس لە ڕێگاکانی نزیککردنەوەی ڕاوبۆچوونەکان و هەماهەنگیكردن لە هەڵویستەکان لە نێوان وڵاتانی ئاسیاییدا کرا.
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٩/تشرینی دووهەمی/٢٠٢٣