لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوه بهشداری لە کۆبوونەوەی بەجێهێنان لە کۆمەڵەی پەڕلەمانی ئاسیایی لە تورکیا دەکات
شاندی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بەسەرۆکایەتی پەڕلەمانتار جەبار کینانی و ئەندامیەتی حەیدەر سەلامی و پەڕلەمانتار خاتوو ڤیان سەبری و پەڕلەمانتار عەباس جبوری و پەڕلەمانتار خاتوو ئینسجام ئەلغەراوی بهشدارییان لە کۆبوونەوەی بەجێهێنان لە کۆمەڵەی پەڕلەمانی ئاسیاییدا کرد، کە ڕۆژی دووشەممە لە شاری ئەنتاکیا لە وڵاتی تورکیا لە ماوەی ٢٧-٢٨ تشرینی دووەمی ئێستادا بهڕێوهچوو.
له یهكهم ڕۆژی کۆبوونەوەکاندا ئازهربهیجان بە سەرۆکی کۆمەڵەی پەڕلەمانی ئاسیایی لە ماوەی ٢٠٢٤ــ ٢٠٢٥ هەڵبژێردرا، هەروەها عێراق وهكو جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی ئاسیایی هەڵبژێردرا، سەرەڕای هەڵبژاردنی بۆ پۆستی سەرۆکی لیژنەی سیاسی هەمیشەیی لە کۆمەڵەکەدا.
هەروەها وڵاتی بەحرەین بەسەرۆکی لیژنەی ئابوری و قەتەر بۆ سەرکی لیژنەی بودجەو پلان و ڕوسیا بە سەرۆکی لیژنەی کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری هەڵبژێردران.
دواتر ئەندامانی کۆمەڵەی پەڕلەمانی ئاسیایی دەنگیاندا لەسەر پێکهێنانی لیژنەی هەمیشەیی تایبەت بە پاڵپشتیكردنی دۆزی فەلەستین و ئەندامیەتیی حەوت ئەندام كه یەکێکیان عێراقە،و ئەمەش بەبۆنەی ئەوەوه هات کە له کۆبوونەوەکەی لیژنەی سیاسی هەمیشەیی لە بەغدا لە بەرواری ١٠ــ ١١/تشرینی دووەمی ٢٠٢٣دا بڕیاری لهسهردرا، بهمهبهستی هێنانهدی پاڵپشتیهكی جێگیر بۆ گەلی فەلەستین.
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٢٧/تشرینی دووەمی/٢٠٢٣