لیژنەی پەرلەمانی ئافرهت و خێزان و منداڵ چەند یاسایەکی گرنگ تاوتوێ دەکات
ڕۆژی یەکشەممە 23/10/2022 لیژنەی ئافرهت و خێزان و منداڵی پهرلهمان دانیشتنی خولی یاسای خۆی بە سەرۆکایەتیی ئیبتسام ئەلهیلالی سەرۆکی تەمەن و ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنە لە بارەگای خۆی لە ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجامدا.
لە میانەی کۆبوونەوەکەدا چەند پڕۆژە یاساو پێشنیارێك لە سەر کارنامەی لیژنه تاوتوێکران، کە بریتبوو لە تێڕوانینی لیژنە لە سەر پڕۆژەیاسای هەموارکردنەوەی یەکەم بۆ یاسای کەمئەندامان و پێداویستییە تایبەتەکان، هەروەها یەکەم هەموارکردنەوەی یاسای چاودێریکردنی کەمینەکان، جگە لە ژمارەیەک لە پێشنیاری ئەندامه بهڕێزهكانی لیژنه.
ههر لە کۆبوونەوەکەدا لیژنه داوای میوانداریکردنی دەزگا جێبەجێکارەکانی پەیوەندیدار بە یاسای کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت کرد، لەڕۆژانی داهاتوودا وخشتەکردنی کار لە سەر پسوڵەی پێشنیارکراو بە پێی ئەولەوییەت و گرنگی.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٣ / ١٠ / ٢٠٢٢