‎لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی و خزمەتگوزاری فیدراڵی تاوتوێی ڕاپۆرتی هەڵسەنگاندنی بەرنامەی حکومەت دەكات

‎لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی و خزمەتگوزاری فیدراڵی بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار لەیلا تەمیمی، سەرۆکی لیژنە، ئەمڕۆ دووشەممە 29/4/2024، تاوتوێی ڕاپۆرتی هەڵسەنگاندنی بەرنامەی حکومەت بۆ وەرزی یەکەمی ساڵانەی حکومەتی بەرێز سودانی کرد لە فه‌رمانگه‌ی‌ توێژینەوەی پەرلەمانی‌.
‎لە لایەکی دیکەوە، لەیلا تەمیمی بۆچونی خۆی دەربڕی دوای پێداچوونەوە بە ڕاپۆرتەکانی توێژەران سەبارەت بەو ڕاپۆرتەی کە لە سەرەوە ئاماژەی پێکراوە و پێویستی بە گرتنەخۆی فۆرمی هەڵسەنگاندن بۆ وەزارەتەکان و تەوەرەکان و ئەولەویەتە پەسەندکراوەکان و ڕێوشوێنە جێبەجێکارەکان بۆ هەر یەکێک لەو پێنج ئەولەویەتەی کە لە بەرنامەی وەزیراندا هاتووە،
‎هەروەها ڕێژەی دەستکەوتەکان لەژێر ڕاپۆرتی وەزارەت و تێبینیەکانی لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی کە لە میوانداریکردنی خانمان و وەزیرە به‌ڕێزه‌كان گفتوگۆیان لەسەر کردووه‌، هەروەها ڕاسپاردەکان لەسەر ڕێوشوێنە جێبەجێکارەکان بۆ هەر وەزارەتك، دوای تێبینی و ڕاسپاردە گشتییەکان لەسەر بەرهەمە گشتییەکانی ڕاپۆرتەکەو ئەدای حکومەت.

‎ئەنجومەنی نوێنەران
‎فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٤/٤/٢٩