لیژنەی پلاندانانی ستراتیجی و خزمەتی فیدراڵی میوانداری دەزگای ناوەندیی بۆ ئامار لە وەزارەتی پلاندانان دەكات

لیژنەی پلاندانانی ستراتیجی و خزمەتی فیدراڵی، بەسەرۆكایەتی پەرلەمانتار بەدریە ئیبراهیم سەرۆكی لیژنەو ئامادەبونی ئەندامەكانی، رۆژی چوارشەممە ٢٣/١١/٢٠٢٢ میوانداری بەرێوەبەری دەزگای نیشتمانی بۆ ئاماری لەوەزارەتی پلاندانان كرد.

لەمیواندارییەكەدا، تاوتوێی ئاستەنگ و چارەسەرە خێراكان بۆ داتای ئەو لایەنانەكرا كە رێگری دەكەن لەوەڵامدانەوە بۆ بەدەستهێنانی داتاكانیان و، هەنگاونان هاوشانی بەرەوپێشچونە نوێكان.

هەر لەمیواندارییەكەدا، تاوتوێی هاوكاری بانكی نێودەوڵەتی كرا بۆ دەزگای ئامار، لەگەڵ ئەو ئاستەنگانەی بونەتە رێگر لەبەردەم وەرگرتنی ئەو هاوكارییە داراییەو، پشتیوانیكردنی وەزارەتی پلاندانان بەهەموو پێداویستییەكانی بۆ ئەنجامدانی روپێو و ئامارو سەرژمێری.

لەكۆتایی میواندارییەكەدا، لیژنەی پلاندانانی ستراتیجی و خزمەتی فیدراڵی بەلێنیدا، بە پشتیوانیكردنی دەزگای ناوەندیی بۆ ئامار لەڕێی بۆ جێگیركردنی بودجەیەك لە پرۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی، بەهاوكاری هەریەك لە لیژنەی دارایی وەزارەتی دارایی.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی راگەیاندن

٢٣/١١/٢٠٢٢