لیژنەی پلاندانانی ستراتیجی و خزمەتگوزاری ئیتحادی تاوتوێی دۆسییەی قەیرانی نیشتەجێبون دەكات لە عێراق

لیژنەی پلاندانانی ستراتیجی و خزمەتگوزاری ئیتحادی بەسەرۆكایەتی پەرلەمانتار بەدریە ئیبراهیم سەرۆكی لیژنەو ئامادەبونی ئەندامەكانی رۆژی دووشەممە ١٠/١٠/٢٠٢٢ كۆبوەوە.

لەكۆبونەوەكەدا تەوەرەكانی میوانداریكردنی داهاتوو و خشتەبەندكردنیان بەپێی ئەولەویەت تاوتوێكرا، هەروەها دۆسیەی قەیرانی نیشتەجێبون و هەماهەنگیكردن لەگەڵ دەسەڵاتدارە خۆجێییەكان و پارێزگاو وەزارەتەكان و دانانی چارەسەری پێویست بۆیان، خرایە بەرباس.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی راگەیاندن
١٠/١٠/٢٠٢٢