لیژنەی پلاندانانی ستراتیجی و خزمەتگوزاری ئیتحادی لەگەل راوێژكارانی ئەنجومەنی نوێنەران كۆدەبێتەوە

لیژنەی پلاندانانی ستراتیجی و خزمەتگوزاری ئیتحادی بەسەرۆكایەتی پەرلەمانتار بەدریە ئیبراهیم سەرۆكی لیژنەكە رۆژی ٩/١٠/٢٠٢٢ لەگەڵ راوێژكارانی ئەنجومەنی نوێنەران كۆبوەوە.

لەكۆبونەوەكەدا، پرۆژەكانی حكومەت و رێژەی جێەجێكردنیان تاوتویكرا، وێڕای دانانی میكانیزم بۆ هاوكاری نێوان لیژنەی پلاندانانی ستراتیجی و راوێژكاریی زانست و تەكنەلۆجیا و خزمەتگوزاری و ئاوەدانكردنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران، بە ئامانجی هەڵسەنگاندن و بەدواداچونی كاری حكومەت.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی راگەیاندن
٩/١٠/٢٠٢٢