لیژنەی وەبەرھێنان و گەشەپێدانی پەرلەمانی میوانداری سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی نشتیمانی دەکات
لیژنەی وەبەرھێنان و گەشهپێدان له ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٣/١١/٢٠٢٢، بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار ڤیان عهبدولعهزیز عهبدولرهحمان سەرۆکی تەمەن و بە ئامادەبونی ئەندامانی لیژنە، میوانداری سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی نشتیمانی و کادرە باڵاکانی دەستەکەی کرد.
لە میانی دیدارەکەدا بەڕێز صهبری دوپاتیکردەوە کەوا لیژنەکەیان دیدگای خۆی بۆ دۆخی وەبەرھێنان لە عێراق و لەمپەرەکانی بەردەم پرۆسەی وەبەرھێنان خستۆتەڕوو، لای خۆشیانەوە ئەندامانی لیژنە جەختیان لە پێویستی ھەماھەنگی و شەفافیەت کردەوە لە کارکردندا بەمهبهستی داڕشتنی نەخشەڕێگای وەبەرھێنان تا بتوانرێت ئاسانکاری پێویست بۆ وەبەرھێنەران بكرێت، لەھەمان کاتدا زامنی مافەکانی دەوڵەتیش بکرێت لە پرۆژەکانی وەبەرھێناندا.
لە بەشێکی تری گفتوگۆکاندا، بەڕێز سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی نشتیمانی تێڕوانینی خۆی خستەڕوو بۆ بەرەوپێشبردنی دۆخی وەبەرھێنان لە عێراق و داوایکرد پشتیوانی ھەندێک لە جومگەکانی دەستەکە بکرێت له گهڵ تەواوکردنی سیستەمی یاسادانان کە دەبێتە ھۆی ڕاکێشانی پرۆژەی وەبەرھێنانی دوورهمەودا لە عێراق.
لە کۆتایی کۆبونەوەکەدا ئامادەبوان ڕێکەوتن لە سەر ئەنجامدانی وۆرکشۆپی ھاوبەش لە پارێزگاکان بە بەشداری دەستەکانی وەبەرھێنان بە ئامانجی زانینی گرفتەکان و کەمکردنەوەی لەمپەرەکان و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆیان.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٣ ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢