لیژنەی وەبەرھێنان و گەشەپێدانی پەرلەمانی تاوتوێی یاسای وەبەرھێنانی پیشەسازی دەکات

لیژنەی وەبەرھێنان و گەشەپێدانی پەرلەمانی ڕۆژی دووشەممە بەرواری ٢١/١١/٢٠٢٢ کۆبونەوەیەکی ھاوبەشی لە گەڵ لیژنەی ئابوری و پیشەسازی و بازرگانی به‌ست، بۆ گفتوگۆکردن لە سەر بڕگەکانی یاسای وەبەرھێنانی پیشەسازی.
لە میانی گفتوگۆکان تاوتوێی دەنگدان لە سەر ھەمواری ھەندێ لە بڕگەکانی ناو یاساکە کرا بە جۆرێک کە کارئاسانی زیاتری بۆ وەبەرھێنان تێدا بێ، وەکو پێدانی قەرز بە زیادەیەکی کەم و بەخشینی گومرگی، ھەروەھا ھاندانی وەبەرھێنی دەرەکی لە ھەمان بوارو چەندین سودی تر لە یاساکەدا.
لە کۆتایدا ئامادەبوانی دیدارە ھاوبەشەکە داوایان کرد کە پەلە بکرێت لە تەواوکردنی یاساکە تاوەکو خوێندنەوەی دووەمی بۆ ئەنجام بدرێت لە دانیشتنەکانی داھاتوی ئەنجومەنی نوێنەراندا، کە دەبێتە ھۆی گۆڕانکاری گەورە لە دۆخی پیشەسازی لە عێراق.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢١ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢