لیژنەی وەبەرھێنان و گەشەپێدانی پەرلەمان پێشوازی لە بەرپرسی بەرنامەی بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و ناوبژیوانی بازرگانی لەبەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات
لیژنەی وەبەرھێنان و گەشەپێدانی پەرلەمان ڕۆژی یەکشەممە بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار حەسەنێن خەفاجی، پێشوازیکرد لە بەڕێز یاما تورابی بەرپرسی بەرنامەی بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و ناوبژیوانی بازرگانی لە بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان.
لەمیانی دیدارەکەدا بەئامادەبوونی بەڕێزان خەلدون عیتابی ڕێکخەری نیشتمانی بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەکانی بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و ناوبژیوانی بازرگانی، و فیراس حوسەینی ڕاوێژکاری ئەنجومەنی نوێنەران، تاوتوێی ئەو بابەتانە کرا کەوا جێگەی بایەخپێدانی ھاوبەشن.
سەرۆکی لیژنەکە ڕوونیکردەوە کە یاسای ناوبژیوانی بازرگانی لەکاتی ئێستادا لەلایەن حکومەتەوە ئامادە دەکرێت و ھێشتا نەھاتووە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران،وە یاسایەکی گرنگە بەو پێیەی بناغەیەکی دروست بۆ ناوبژیوانی بازرگانی دادەنێت کەوا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی کار پێدەکرێت ، کە ئەمەش بەشێکە لە داواکاری کۆمپانیا وەبەرھێنە جیھانییەکان.
پاشان ھەردوولا ڕێکەوتن لەسەر ڕێکخستنی وۆرکشۆپێک لەناو ئەنجومەنی نوێنەران سەبارەت بەیاسای ناوبژیوانی بازرگانی، بە سەرپەرشتیکردنی لیژنەی وەبەرھێنان و گەشەپێدان.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٣/١٠/٩