لیژنەی وەبەرھێنان و گەشەپێدانی پەرلەمان تاوتوێی پلانی کارەکانی خۆی‌ دەکات

لیژنەی وەبەرھێنان و گەشەپێدان لە ئەنجومەنی نوێنەران، ڕۆژی سێ شەممە، بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار حەسەنێن قاسم محمد خەفاجی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی ئەندامەکانی، کۆبونەوەیەکی ئەنجامدا بۆ تاوتوێكردنی‌ کۆمەڵێک بابەت کە لەخشتەی کارەکانیدا ھاتبوون.
لەمیانی دیدارەکە لیژنە تاوتوێی پلانی کارەکانی خۆی‌ کرد لەوانە میوانداریکردنی سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی نیشتیمانی، ھەروەھا بەدواداچوونی کاری دەستەکانی وەبەرھێنان لە بەغدادو پارێزگاکان لە ڕێگەی سەردانی مەیدانی و بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکان و پێدانی مۆڵەتی وەبەرھێنان.
لەلایەکی دیکەوە لیژنە تاوتوێی ھەمواری چوارەمی یاسای وەبەرھێنانی پیشەسازی کرد وەک ئامادەکارییەک بۆ خستنە بەردەمی‌ ئەنجومەنی نوێنەران بەمەبەستی دەنگدان له‌سه‌ری‌.

 

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
7/2/2023